نەخۆشخانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە پڕ بوون لە تووشبووی كۆرۆنا و نەخۆشی نوێ وەرناگیرێت

نەخۆشخانەی شار فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە سلێمانی تا دێت ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبێت و خەریكە شوێن نامێنێت بۆ وەرگرتنی نەخۆش، هاوكات لە پارێزگای هەڵەبجەش هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و سەنتەری كۆرۆنا پڕبوون.
د. ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی، لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و زۆربوونی تێكەڵاویی و بەكارنەهێنانی ماسك لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی تووشبوون بەكۆرۆنا ڕووی لە زیاد بوون كردووە، ئەمەش فشارێكی زۆری لەسەر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیمان دروستكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا نەخۆشخانەكەی ئێمە و نەخۆشخانەكانی دیكەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو پڕبوون دەچن و خەریكە جێگا نامێنێت بۆ وەرگرتنی نەخۆشی دیكە، بۆیە وەك هەموو جارێك تكا دەكەین لە هاوڵاتیان پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە لە سەروو هەمووشیانەوە بەكارهێنانی ماسكە لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا.
لەلایكی دیكەوە، د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و سەنتەری چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی پڕبوون لە تووشبووانی كۆرۆنا، توانای وەرگرتنی تووشبووی دیكەی دەرەوەی پارێزگاكەمان نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە داوای لێبوردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنووری ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەن، تەنها لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە.
بە گوێرەی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەوە خراوەتەڕوو، لە پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 15 هەزار و 556 كەس تووشبوون لەو ژمارەیە نۆ هەزار و 918 كەس چاك بوونەتەوە و 831 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 807 كەسیش لەژێر چاودێریدان.
لە پارێزگای هەڵەبجەش تا ئێستا هەزار و 551 كەس توشبوون هەزار و 447 كەس 29 كەس گیانیان لەدەستداوە و 75 كەسیش لەژێر چاودێریدان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









