لیژنەی بەخاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا هەڵوەشایەوە و بەچەند مەرجێك تەرمەكان دەدرێنەوە كەسوكاریان

ناشتنی مردووی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاشكرایكرد ئەو لیژنەیەی كە تایبەت بوو سەرپەرشتی بە خاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنایان هەڵوەشاوەتەوە و بە گوێرەی چەند مەرجێك تەرمی مردووەكان دەدرێتەوەبە كەسوكاریان بەخاكیان بسپێرن، هاوكات باس لە هۆكاری ئەو بڕیارەش دەكات.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیارێكی دەركرد كە تایبەت بوو بە پێدانەوەی تەرمی ئەو كەسانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانلەدەستدەدەن بدرێتەوە بە كەسوكاریان، ئێمەش پشتبەستن بەو بڕیارە ئەو لیژنەیەی كە تایبەت بوو بەسەرپەرشتی بەخاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی هەڵوەشاندەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا تەرمی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن دەدرێتەوە بە كەسوكارەكانیان بەڵام مەرجێك تەرمەكان نەشۆردرێن و هەروەها گۆڕەكانیان لە گۆڕی مردووانی دیكەی ئاسایی قوڵتر بێت و لەهەمان كاتیشدا ڕێكاری تەواوی تەندروستیی لەكاتی بەخاكسپاردندا بگیرێتەبەر لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كەسانەی كە بەكۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن تەرمەكانیان دەكرێتە ناو كیسێكی تایبەت كە دژە بەكتریا و كەپسیشە”.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارێكی دیكەی هەڵوەشاندنەوەی لیژنەی بەخاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارەی پێویست بۆ دابینكردنی سەرجەم تێچووی بەخاكسپاردن لە بەردەستیی بەڕیوەبەرایەتییەكەماندا نەماوە، بۆیە پاڵپشت بە بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستیی ئێمەش پێمان باشبوو كە تەرمی مردووەكان ڕادەستی كەسوكاریان بكەینەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









