“قەیرانی ئابووریی تورکیا هۆکاری سیاسەتە دوژمنکارییەکانی ئەردۆغانە”

ئەردۆغان
SNN
سەرۆکی پەرلەمانی پێشووی تورکیا، کە هاوکات شیکەرەوەی سیاسییە کە دامەزراوەی بەرگری بۆ دیموکراسی، باس لەوەدەکات: قەیرانی ئابووری تورکیا لە پشت سیاسەتی دوژمنکاری ئەردۆغانە لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێی، بەتایبەت یۆنان و قوبرس.
ئەیکان ئەردەمیر، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی سعودی، وتوویەتی: “سەرۆککۆماری تورکیا دەیەوێت لە رێگەی مامەڵەی تووند و سیاسەتەکانی دەرەوەی، سەرنجی دەنگدەران و هاووڵاتییانی تورکیا لەسەر قەیرانی ئابووری وڵاتەکەی دووربخاتەوە، بەڵام لەم سیاسەتانەیدا شکستی هێناوە چونکە بەهۆیەوە تورکیا لە جیهان دادەبڕێت”.
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “هەڕەشەکانی ئەنقەرە لەسەر جیهان، وادەکات وڵاتانی دراوسێی یەکبگرن لە دژی”.
ئەردەمیر وتیشی: پێدەچێت ئەردۆغان چەند چارەسەرێکی کورتخانەیەنی هەبێت بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا، بەڵام پێشبینی ناکرێت دەستبەرداری سیاسەت و وتاری توندڕەوانەی خۆی بێت، کە بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە وەبەرهێنەرانی بیانی لە گرێبەستەکانیان کشاونەتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









