چوار كه‌س به تۆمه‌تى كوشتنى تازه زاواكه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیر كران

بارزان حوسێن، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ڵێت: چوار تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “تا ئێستا هۆكارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه دیار نییه”.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر گەنجێک کە دوو مانگ پێش ئێستا پرۆسەی هاوسەرگیری پێکهێناوە بەناوی بارزان حوسێن كوژرا، بەوتەی شایەتحاڵان ” رووداوەکە لەسەر ئەوەبووە ماڵی دراوسێیەکی بارزان بەردەوام بە کۆڵان و شەقامەکانی ئەو گەڕەکەدا دەسووڕێنەوە، چەکیان بەدەستەوەیە و دوێنی شەویش ویستویانە راوی کۆتر و باڵندە بکەن لە نزیک ماڵی بارزان، باوکی بارزان پێیان دەڵێت: تکایە رووی چەکەکەتان مەخەنە لای ماڵی ئێمە، بەڵام لەسەر ئەو قسانە دەبێتە شەڕیان و لە ئەنجامدا بارزان کە نزیکەی دوو مانگە پرۆسەی هاوسەرگیری پێکهێناوە، دەکوژێت، لەهەمان شوێن و گەڕەک لەکاتی دروستبوونی ئەو کێشەیە هەمان ماڵ تەقە لە گەنجێکی تر دەکەن و ئەویش بریندار دەکەن”.
له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ” له‌دوای رووداوه‌كه‌وه به فه‌رمانی عه‌مید دلێر نه‌جار، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیپێكرد، له ئه‌نجامدا هه‌ر چوار تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه ده‌ستگیر كران”.
وتیشى: “هێشتا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، بۆیە تا ئێستا روون نەبووەتەوە كە ئەو تاوانە بەهۆی كۆترێكه‌وه بووە یا شتێكی تر”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









