“پێدەچێت بەمنزیکانە ئێران و ئەمریکا لە عێراق رووبەڕووی یەکتر ببنەوە”
SNN
شارەزایەکی سیاسی ناوداری ئەمریکا، لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە باس لە مەترسییەکی جددی لە خاکی عێراق دەکات، بەهۆی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئێران، دەشڵێت “پێدەچێت لە پێش هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا ئەمە رووبدات”.
دەیڤد ئیگناتیوس نوسەر و پسپۆڕ لە کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، “دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا رووبەڕووبوونەوە ئێران و ئەمریکا رووبدات، ئەمەش دەبێتە رووداوێکی چاوەڕواننەکراوی پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم”.
راشیگەیاندووە، “مایک پۆمپیۆ هۆشداریداوەتە بەغدا کە ئەگەر چیتر رێگری لە هێرشەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق نەکات، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دادەخات، ئەگەر ئەم کارە بکات، ئێران بانگەشەی سەرکەوتن بڵاودەکاتەوە و گرژییەکان تەشەنەدەکەن و دەگەنە ئەوەی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر ئەو گروپە چەکدارانەی ئێران پشتگیران دەکات”.
هاوکات، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، “مەترسییەکی ئاشکرا لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە عێراقدا هەیە ئەگەر هێرشی چەکدارەکان لە عێراقدا بەردەوامبێت، پێمان وایە کازمی دەیەوێت کارێکی راست بکات، بەڵام پێویستە بە خێراترین شێوە ئەنجامی بدات”.
چاودێران پێیان وایە لە ئەگەری روودانی هەر رووبەڕووبوونەوەیەک لە عێراقدا ئەوا لەهەموو روویەکەوە ئەگەری مەترسی دروستدەکات و ئەگەر ئەو چەکدارانەشی لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەونە جەنگەوە، ئەوا ئیدارەی ترەمپ هەڵدەستێت بە وەڵامدانەوەیان، بەهەمان شێوە ئەگەر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو چەکدارانە بدات هەروەک پۆمپیۆ داوای لێکردبوو، ئێران بەتوندی وەڵامی دەداتەوە و بەمەش حکومەتەکەی کازمی دەڕوخێت، چونکە ناوخۆی عێراق لاوازە.
پێشتر پۆمپیۆ وتبووی “بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەدەست ترەمپە و ئامادەکراوە و تەنیا واژووکردنی ماوە، ئەگەر هێزەکانمان بکشێنەوە و بەم شێوازە باڵیۆزخانەکەمان دابخرێت، ئێمەش هەڵدەستین بە یەکلاکردنەوەی مامەڵەکانمان لەگەڵ هەموو ئەوانەی دەسەلمێندرێت لە هێرشەکاندا تێوەگلاون”.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکاش پۆمپیۆ هەردوو گروپی چەکداری حیزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەقی دەستنیشانکردووە، کە پاڵپشتیدەکرێن لەلایەن ئێرانەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









