
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیاو لە رکابەرییەکانی هەفتەی سێیەم، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی قورسی بە دەستهێناو توانی 3-2 لە ریاڵ بیتس بباتەوە.
هەردوو یانە لە یاریگای ڤیامارینی ریاڵ بیتس رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 14 ڤاڵڤێردی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریاڵ مەدرید کرد، بەڵام ماندی توانی لە خولەکی 35 ئەنجامەکە بۆ بیتس یەکسان بکاتەوە.
دواتر کارڤالهۆ توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتن بۆ ریاڵ بیتس لە خولەکی 37 بکات، گێمی یەکەم 2-1 بەسوودی ریاڵ بیتس تەواو بوو.
لە گێمی دووەم لە خولەکی 48، ئیمەرسۆن بە هەڵە گۆڵی لە ریاڵ بیتس کردوو ئەنجامەکەی بۆ یانەی شاهانە 2-2 یەکسانکردەوە.
دواتر لە خولەکی 82رامۆس توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم وبردنەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات، یەکەم سێ خاڵی بەخشییە یانەکەی و توانیان لە دوو یاریدا 4 خاڵ کۆبکەنەوە و یارییەکی دواخراویشیان هەیە.
بەم بردنەوە ریاڵ مەدرید بۆ پلەی پێنجەمی خولەکە سەرکەوت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









