هەڵمەتێكی سەرتاسەری بۆ پاككردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و سەیرانگەكان دەستیپێكرد

وێنەی هەڵمەتەکە
SNN- بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی گەشتوگوزارەوە هەڵمەتێكی سەرتاسەری بۆ پاككردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و سەیرانگەكان دەستیپێكرد، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەر كەسێك ژینگە پیسبكات سزای تووند دەدەرێت، ڕێنمایی نوێش بۆ دروستكردن و پێدانی مۆڵەتی خانوو دەردەكەن.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی هەڵمەتێكی هۆشیاری بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە لەلایەن هاووڵاتییان، هەروەها هاندانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ژینگەی سەرجەم شوێنەكان و شارەكان.
لای خۆشیەوە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتێكمان ڕاگەیاند بۆ پاككردنەوەی شار و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان، بۆ پاراستنی ژینگە و سەوزایی و پەنا نەبردنە بەر داربڕینەوە لەوەرزی سەرمادا، چونكە ئەم دارانە بۆ پاراستن و سەوزكردنی ژینگەیه و پێویستین، هەروەها ڕاو نەكرێت و ڕووبارەكان بۆ چەو و لم تێك نەدرێن، موەلیدەكان و كارگەكانیش فلتەر دابنێن.
دەشڵێت: “هەڵمەتێكی تری گەورە دەستپێدەكات لەناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەویش چاندنی 30 هەزار دارە، چونكە بەهۆی كۆرۆناوە ساڵی ڕابردوو نەیانتوانی هەڵمەتی چاندنی 100 هەزار دار بچێنن ئەمساڵ تەواوی دەكەن، داوای هاوكاریش لە زانایانی ئایینی دەكەن هاوكار بن بۆ ئەم هەڵمەتە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕێكاری تووندیش دەگرنە بەر بۆ ئەو كەسانەی ژینگە پیسدەكەن و لەسەیراندا ئاگر جێدەهێڵن سەوزایی شاخێك دەستوێنن، لەپەروەردە و خوێندنی باڵاش گرنگی بەم بابەتە دەدەین، ئێستاش لەتەواوی شارەكانی پارێزگای هەولێر هەڵمەتەكە دەستی پێكردوە، لەڕێگری لە دووكەڵ و پاراستنی ئاژەڵان و سەوزایی.
لەبارەی زیادكردنی سەوزایی ژینگەی هەولێر وتی: “زۆرترین فشاری كارگەكان لەسەر هەولێرە، ژینگەیكی پاكمان نییە، ئەمەش وایكردووە ڕێكاری پێویست بگرینە بەر كە بەدوای ژینگەیەكی پاكدا دەگەڕێین، بەتەنهاش ناتوانین ئەوە بكەین، هاوڵاتیان دەبێ هاوكار بن، لەگەڵ هەر بۆنەیەكی خۆش وەك هاوسەرگیری و منداڵبوون دارێك بچێنن، ئێستا ئەگەر لەئاسمانەوە سەیری هەولێر بكەین دەبینین ڕێژەی سەوزایی كەمە، با لەماڵەكان دەستپێبكەین 300 مەتر مەكە باڵەخانە، بەڵكو100 مەتر بكەنە سەوزایی، لەمۆڵەتی خانووش و تەواوی شوێنەكان لەمەودوا زۆر بەجدی كاردەكەین بۆ پاراستنی ڕێژەی سەوزایی لەشارەكەمان.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









