تورکیا بۆ ئازەربایجان: بە هەموو شێوازێک دژ بە ئەرمەنستان پشتیوانیتان دەکەین

SNN
دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان روویدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: ئەنقەرە پشتیوانی باکو دەکات بە هەر شێوازێک کە بیەوێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوەکەیدا ئیدانەی هێرشی هێزەکانی ئەرمەنستانی کردووە و بە “پێشێلکاری روونی یاسا نێودەوڵەتییەکان” وەسفیکردووە.
وتوشیەتی: ئەرمەنستان جارێکی دیکە دەریخست کە هیچ خواستێکی بۆ ئاشتی و سەقامگیری نییە.
ئەمڕۆ نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان رایگەیاند: ئازەربایجان بە تۆپ و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەرمەنستان، لە وەڵامی ئەو هێرشەشدا هێزەکانی ئەرمەنستان دوو هێلیکۆپتەر و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستووەتەخوارەوە.
هاوکات حکومەتی ئازەربایجان وتوویەتی، هێزەکانی ئەرمەنستان بە چڕی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی کردووە.
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر هەرێمی قەرەباغە کە لە دوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە ئاڵۆزی لەسەرە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









