
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 7ی ئایار به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى له گه‌رمیان خۆپیشاندانیان كرد و چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو، تێیدا داواى مووچهیانكرد به بێ داوكهوتن و رایانگه‌یاند: سیستمى خوێندن به ئۆنلاین جێبه‌جێناكه‌ن.
له سه‌ره‌تادا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى گه‌رمیان له به‌رده‌م پاركى له‌یلا قاسمى شارى كه‌لار گردبوونه‌وه و چه‌ند وتار و وته‌یه‌كیان خسته‌ڕوو، دواى فراوانبوونى ژماره‌ى به‌شداربووان به نێو بازاڕى شاره‌كه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و له یاداشتێكدا چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو كه بریتین له:
1- پێویستە مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت بەشێوەیەکی کرداری و بەبێ بەڵێنی درۆ، هه‌روه‌ها ڕازی نابین بەدواخستنی موچەکانمان کە بەجۆرێکی تر ستەمی پاشەکەوت بسەپێنێتەوە.
2- هیچ موماتەڵە و سیناریۆیەک داواکاری مافە زەوتکراوەکانمان بیر ناباتەوە و پێویستە حکومەت بێتە ژێر باری گەڕاندنەوە ماف و پاشەکەوتی موچەخۆران.
3- بەبێ ڕەزامەندی و ڕازیبوونی مامۆستایان بیر لە هەر سیستم و بەئونلاینکردنێکی خوێندن هیچ دەرئەنجامێکی باشی نابێت.
4- وانەبێژان بکرێن بە هەمیشەیی بەبێ جێاوازی پسپۆڕیی، پێوەری ساڵانی وانەبێژی بە خزمەت هەژمار بکرێت، لەئێستاشدا کرێی هاتوچۆیان بۆ سەرف بکرێت.
5- حکومەتی شکستخواردوو دەبێت بزانێت پابەند نەبوونی فەرمانبەران و لە کیسچوونی ساڵێکی خوێندنی دەکەوێتە ئەستۆ و لەبەردەم خودا و خەڵک و مێژوودا بەرپرسیار دەبێت.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى له گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند: له هه‌رێمى كوردستان چه‌وساندنه‌وه‌ى چین و توێژه جیاوازه‌كان پێی ناوەتە قۆناغی ترسناکترەوە و درێژەی کێشاوە، بۆیە ئێمە وەك دەنگی ناڕازی لە دەڤەری گەرمیان ڕێگە نادەین لەمە زیاتر دەسەڵاتی کوردی یاری بەژیانی مووچەخۆران و هاونیشتمانیان بکات.
وتیشى: “هۆشداری دەدەینه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چیتر تەحەمولی ئه‌م بێباکییەی دەسەڵاتی کوردی ناکەین و لە ئەگەری ئاوڕنەدانەوە و پشتگوێخستنی مەرج و داواکارییەکانمان، رێگەی مەدەنی توند دەگرینەبەر”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









