لەسەر سەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
SNN
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت: هیچ كەس نكووڵیی لەجێبەجێكردنی یاسا ناكات، بەڵام یاسا نابێت وەك لاستیك بەكەیفی خۆت بەرەولای بەرژەوەندییەكانتی بكێشی و ئەگەر زانیت قازانجتە پەنای بۆ بەری و زانیشت بۆت باش نییە پێشێلی بكەیت.
لەپەیامێکیدا بەهۆی سەندنەوەی متمانە لەسۆران عومەر پەلەمانتاری حیزبەکەی، عەلی باپیر دەشڵێت: “پارتی بەو هەوڵەی زیانێكی گەورەی بەسومعەی پەرلەمان و قەوارە سیاسییەكەمان و خودی خۆیشی گەیاند و درزێكی سیاسیی گەورەی پەیداكرد”.
دەقی پەیامەکە:
پهیامێك له ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامیهوه
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتیی
بەپێویستم زانی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە چەند سەرنجێك بخەمەڕوو:
لەلای هەمووان ئاشكرایە هەرێمی كوردستانو عێڕاقیش بەبارودۆخێكی زۆر هەستیارو دژواردا ڕەت دەبن، كە پێویستیمان بە هەرچی زیاتر پاراستنی تەباییو یەكڕیزیی هەیەو، گرێدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان لەم هەلو مەرجەدا كە خەڵكو جەماوەر چاوەڕێی چارەسەركرانی گرفتو كێشەكانی گوزەرانیان دەكەن، بەمەبەستی لابردنی پارێزبەندیی (حصانە) لەسەر چەند پەرلەمانتارێك شتێكی سەیرو نالۆژیكییە!
بێگومان هیچ كەس نكووڵیی لەجێبەجێكردنی یاسا ناكاتو ئێمەش گرفتاری پێشێلكرانی یاساین، بەڵام یاسا نابێ بە بانێكەو دوو هەوا پیادەبكرێو وەك لاستیك بەكەیفی خۆت بەرەولای بەرژەوەندییەكانتی بكێشێو، ئەگەر زانیت قازانجتە پەنای بۆ بەریو، ئەگەر زانیشت بۆت باش نیە پێشێلی بكەی!
ئێمە هەرگیز لەگەڵ لابردنی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران نەبووینو نابین، مادام بەهۆی ڕەخنەگرتنو قسەكردنەوە بێ، چونكە ئەوە مانای بێدەنگ كردنی پەرلەمانتارانەو پەكخستنی گرنگترین كاروچالاكییانە كە ڕەخنە گرتنو چاودێریی كردنی حكوومەتو دامو دەزگاكانە.
لێرەوەش زۆر سوپاسو دەستخۆشیی ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمانو سەرجەم فراكسیۆنە هاودەنگەكانیش دەكەم، كە ئامادە نەبوون مل بدەن بۆ ئەو هەوڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێموایە زیانێكی گەورەی بەسومعەی پەرلەمانو قەوارە سیاسییەكەمانو خودی خۆیشی گەیاندو، درزێكی سیاسیی گەورەی پەیداكرد.
جێی سەرسوڕمانیشە كە پارتی دوێنێ گوێی بەداواكاریی حەوت فراكسیۆنی جۆراوجۆری پەرلەمان نەدا، بۆ چاوپێداگێڕانەوەی ئەو هەوڵو هەنگاوەی، ئایا ئەو لایەنەی لەهەموو كەسو لایەنێك “بەحەق یان ناحەق” لەم وڵاتەدا زیاتر بەهرەمەندە نەدەبوو بەتەنگ پاراستنی تەباییو یەكڕیزییەوەبێ؟!.
هیواداریشم هیچ كەس گرەو لەسەر ئەوە نەكات كە كۆمەڵی ئیسلامیی لەژێر زەختو فشاردا دەستبەرداری هەڵوێستە مەبدەئییەكانی بێت، بەتایبەت وەدەنگ هاتن لەسەر بەرژەوەندیی گشتییو بەرگریی لەچینی هەژارو نەدار.
كاك سۆران عومەریش كادیرێكی دڵسۆزو كارای كۆمەڵی ئیسلامییەو، هیچ كات لاریی نەبووە لە ئامادەبوون لەبەردەم دادگادا گرنگ ئەوەیە دادگاییەكی دادگەرانەو بێ غەرەز بكرێ.
برای دڵسۆزتان: عەلی باپیر
7/5/2020
14/ رەمەزانی/144
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









