وێنه: یه‌كێتیی كاراتی سلێمانی سیمینارێكی له‌سه‌ر تووشبوون به پێكانی یاریزانان ئه‌نجامدا

دیمەنێک لە سیمینارەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د -SNNsport
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتیی كاراتی سلێمانی هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانی سیمینارێك بۆ راهێنه‌رانی یاریه‌كه له‌سه‌ر تووشبوونی یاریزانان به پێكان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی.
یه‌كێتیی كاراتی سلێمانی دوای ده‌ستكردنه‌وه به‌چالاكییه‌كانی هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م سیمیناره كه راهێنه‌ران و یاریزانان دڵخۆشن به‌م چالاكییه، چونكه سوودێكی زۆری هه‌یە بۆ ئه‌وه‌ی یاریزان له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاگاداربێت و زوو چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
دیار جه‌بار سكرتێری یه‌كێتیی كاراتی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” به پێویستمانزانی كه ئه‌م سیمیناره بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر توشبوونی یاریزان به پێكان، چونكه له یاری كاراتیدا یاریزان زووتر تووشی پێكان ده‌بن، بۆیه به باشمانزانی له رێگه‌ی مامۆستا سامان كه مامۆستای په‌یمانگای وه‌رزشی سلێمانی و خوێندكاری ماسته‌ره تایبه‌ت به پێكانی وه‌رزشی یاریزانان، كه یاریزانان كاراتی زیاتر له ئه‌ژنۆیان تووشی پێكان ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی كه راهێنه‌ر چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكانه بكات كه له كاتی مه‌شق بێت یان كاتی پاڵه‌وانێتی بێت”.
له‌لای خۆیه‌وه سامان بورهان مامۆستای په‌یمانگای وه‌رزشی سلێمانی رایگه‌یاند: ” كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره سیمینار و خولانه به تایبه‌تی بۆ راهێنه‌ران و یاریزانان زۆر گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو راهێنه‌رێك زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پێكانانه‌ی كه له یاریزانه‌كانیدا روو ده‌دات و چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كات به تایبه‌تی له یارییه تاكه‌كاندا، بۆیه پێویسته راهێنه‌ر كه یاریزانه‌كه‌ی تووشی پێكان دەبێت،چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و چۆن چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ بكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ئاستی خۆی بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م كاره‌ی یه‌كێتیی كاراتی سلێمانی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه”.
شاخه‌وان ئه‌حمه‌د راهێنه‌ری كاراتی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دەڵێت:” كردنه‌وه‌ی ئه‌م سیمیناره زۆر زۆر گرنگه بۆ راهێنه‌ر، چونكه ئێمه‌ی راهێنه‌ر زۆر گرنگه كه زانیاریمان هه‌بێت له‌سه‌ر تووشبوونی یاریزان به پێكان، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ره‌تای پێكانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بكه‌یت و تووشی پێكانی قورس نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر راهێنه‌ر زانیاری نه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی توشبوونی یاریزان به پێكان ئه‌و كاته یاریزانه‌كه تووشی پێكانی زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ده‌بووایه ئه‌مجۆره سیمینارانه پێَشتر ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام ئێستاش كاته‌كه‌ی گونجاو بوو بۆ ئێمه‌ی راهێنه‌ر”.
له ئێستادا شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی عێراق كه یاری كاراتی له به‌هێزترین ئاستیدایه به‌جۆرێك كه زۆربه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یانه‌كانی پارێزگای سلێمانین، بۆیه به‌رپرسانی یاریه‌كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه شاری سلێمانی له لوتكه‌ی یاریه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئاستی عێراق بمێنێته‌وه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









