
بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیاو لە یەکەم دەرکەوتنیدا، بەرشەلۆنەی کومان بەهێزەوە دەرکەوتوو توانی 4-0 لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوە و یەکەم سێ خاڵ لە خولەکە بە دەست بهێنێت.
یاریەکە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجامدرا، یانەی بەرشەلۆنە بە گێمێک ئەنجامەکەی بە سوودی خۆی یەکلایی کردەوە و توانی چوار گۆڵەکە لە خولەکەکانی 15،19 فاتی، 35 میسی، 45 تۆرێس بکات، کە ئەمەی دوایی بە هەڵە بوو لە تۆڕی گۆڵی خۆیانی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەم هەردوولا لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و ئەنجامی یاریەکە وەکو گێمی یەکەم مایەوە و یانەی بەرشەلۆنە یەکەم سێ خاڵی بە راهێنەرایەتی کومان بە دەستهێنا.
بەرشەلۆنە لە ئێستادا لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکە دەبینرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









