زیندانیانی سیاسی داوایی گواستنەوەی دۆسییەکانیان دەکەن بۆ عێراق

فۆتۆ- بریار محەمەد
SNNـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی گواستنەوەی دۆسییەکانیان بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسییەکانی عێراق ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی یاداشتێکیان ئاراستەی لیژنەی کاروباری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی کوردستان کرد.
عەلی محەمەد سەرۆکی کۆمکاری زیندانە سیاسییەکانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هاتووین بۆ ئەوەی لەگەڵ لێژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی کوردستان کۆببینەوە لە کۆبوونەوەکەدا داوامان کردووە کە دۆسییەکانمان بگوازرێتەوە بۆ سەر دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق.
وتیشی “داوایەکی تریشمان لە لیژنەکە کردووە کە بریتی بووە لە هەمووارکردنەوەی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011، چونکە هەستدەکەین لە ئێستادا ئەو یاسایە پێویستی بەهەمووارکردنەوە هەیە”.
شایەنی باسە لە حکومەتی عێراقی منحەی زیندانیانی سیاسی بۆ ماوەی 25 ساڵ دەدرێت بە زیندانیانی سیاسی، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تەنها بۆ ماوەی 10ساڵە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









