لە ماوەی 14 ڕۆژدا دەبێت سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بێنە پەرلەمان

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN- بریار محەمەد
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمان دوای ئەوەی دوێنی بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كرا و ئاراستەی سكرتێری پەرلەمان كرا پێویستە لە ماوەی 14 ڕۆژدا ئامادەی خۆیان نیشان بدەن بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان.
كاوە عەبدلقادر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دوای ئاراستە كردنی پرساندان لەلایەن پەرلەمنتارانەوە بۆ بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی پێویستە لە ماوەی 14 ڕۆژ ئامادەبن بۆ دانیشتنی پەرلەمان .
وتیشی “لە خاڵێكی تری پەیرەویدا هاتوو حكومەتی هەرێمدا هاتووە حكومەت دەتوانێت بۆماوەی 7 رۆژ دانیشتنەكە دوابخات لە ئەگەری تەواونەبوونی راپۆرت واتا بە هەموو شێوەک دەبێت دوای ئاراستە كردنی پرساندنەكە شاندی حكومەت لە ماوەی 14 بۆ 21 ڕۆژ ئامادەیی خۆی نیشان بدات بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا.
پێشتریش عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردبوەوە، سەرۆكی حكومەت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان بكات بۆ میوانداری و خستنەڕوی هەندێک پرسی تایبەت، كە خۆی دەیەوێت و پەیوەندی بەبابەتی پرساندنەوە نییە، بەرپرسانی حكومەتیش بچن یان نەچن بۆ پەرلەمان، ئەوان هەر لەسەر بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی سورن و پێویستە یاسا رێچكەی خۆی وەربگرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









