بۆ یەکەمجار ئەمریکا سزایەکی قورسی سەربازی بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت

SNN
ڕۆژنامەی (تایمز)ی ئەمریکی رایگەیاند: ئەمریکا بەنیازە تەواوی بکە سەربازی و ئامێرە سەربازییەکانی لە تورکیا بگوازێتەوە بۆ دورگەی (کریت)ی یۆنان، وەک یەکەم هەنگاو دژ بە سیاسەتە توندڕەوەکانی ئەردۆغان.
وا بڕیارە ئەم هەفتەیە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی وڵاتی یۆنان بکات بۆ ئەو بابەتە، لە نزیکەوە لە دورگەی (کریت)ی یۆنانی بڕوانێت، بەم نزیکانە بنکەی سەربازی (ئەنچەرلیک)ی ئەمریکی لە تورکیا بگوازێتەوە بۆ یۆنان بە سەرجەم ئامێرە سەربازییەکانەوە، بەمەش ئەمریکا دەتوانێت ئاسانتر کۆنترۆڵی دەریایی سپی ناوەڕاست بکات و سزایەکی قورسی تورکیاش بدات.
لا خۆشیانەوە بەرپرسانی ئەمنی یۆنان ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە گرنگ دەزانن، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان ئامادەن بنکەی سەربازی ئەمریکا بگرنە خۆیان کاتێک لە تورکیا نامێنێت، بە سەرجەم ئامێرە سەربازییەکان و تەنانەت کڵاوە ئەتۆمییەکانیشەوە، تا چیتر تورکیا نەتوانێت، لە ناوچەکە دەستدریژی بکاتە سەر سەروەری هیچ وڵاتێک.
گرژییەکانی تورکیا و ئەمریکا بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کاتێک ئەردۆغان هەستا بە کڕینی چەند مووشەکێکی رووسی لە جۆری S-400 تایبەت بە سیستمی بەرگری ئاسمان، ئەمەش بووە هۆی تووڕەکردنی ئەمریکا و پشت کردن لە وڵاتی تورکیا و بەڵکو گەمارۆدانی ئابووریشی.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









