کار بۆ دارشتنەوەی رێکارەکانی دادنووسی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

SNNـ بڕیار محەمەد
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوکاری رێکخراوی–USAID کۆنفراسێکیان لە ژێر ناونیشانی “دووبارە داڕشتنەوەی رێکارەکانی دادنووسی لە هەرێمی کوردستان” سازدەکات و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی هەبێت.
ئازاد ڕۆستەم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکانی داد لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکارەکانی مامەڵەکان لە فەرمانگەکانی دادنوسی، ئەرکی لەپێشینەیانە و وەک دەزانن یاسای دادنوسان کە لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، هاووڵاتییان زۆر پێویستیان بە فەرمانگەکانی دادنوسیە، لەهەموو حاڵەتێک ماوە ماوە دەبێت چاو بەداڕشتنەوە و پڕۆسەکان بخشێنینەوە بزانین کەم و کوڕیەکان چین و کێشە وگرفتەکانی هەن بتوانین دووبارە ڕێگاچارەیان بۆ بدۆزینەوە.
وتیشی، “ئێمە پێویستمان بەپاڵپشتی زیاترە لەڕووی یاسایی و داڕشتنەوەیان، داوا لە USAID دەکەین هاوکارمان بن بۆ پێداچوونەوە بە داڕشتنەوەی یاساکان لەسەرجەم بوارەکان و ڕێکارەکانی لە فەرمانگە دادیەکان بەڕێوەدەچێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی حکومەتی هەرێم خزمەتکردنی هاووڵاتییانە، بەبەرنامەیەکی باش دەربچین و پێشنیاری باش بخرێنەڕوو بۆدووبارە چاککردنەوە و داڕشتنەوەی بەرنامەکانی فەرمانگە دادنوسیەکان، لەهەمانکاتدا USAID هاوکار وپاڵپشتمان بێت.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









