یانەی جەنەوای ئیتاڵی 14 تووشبووی کۆرۆنا لە ریزەکانیدا رادەگەیەنێت

یانەی جەنەوا
SNN Sport
یانەی جەنەوای ئیتاڵی پاش ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانەکانی کە دوێنێ دووشەممە ئەنجامیداوە، 14 حاڵەتی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزەکانیدا راگەیاندووە.
یانەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، 12 لە یاریزانەکان تووشبووی ڤایرۆسەکەن و 2 ئەندامی یانەکەشی تێدایە.
بەوهۆیەوە یاری رۆژی یەکشەممەی جەنەوا بەرامبەر بە ناپۆلی سێ کاتژمێر لە کاتی خۆیدا دواخراو دواتر یانەی ناپۆلی توانی یاریەکە بە 6 گۆڵی بێوەڵام بباتەوە.
یانەی جەنەوا لە شەممەی رابردوو تووشبوونی گۆڵپارێزەکەی بیرینی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندبوو،دواتر تووشبوونی یاریزانی هێڵی ناوەندی دانیمارکی شونی بە کۆرۆنا راگەیاندبوو،بەڵام تا ئێستا ناسنامەی یاریزانەکانی تری بڵاونەکردووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









