
زیدان
SNN Sport
سبەی چوارشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی ڤەلەد وەلید دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 10:30 خولەک ئەنجام دەدرێت، زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید تایبەت بە یاریەکە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” ئێمە دەمانەوێت سێ خاڵی یاریەکە بە دەست بهێنین، ڤەلەد وەلید رکابەرێکی زەحمەتە،دەبێت بە باشی یاری بکەین، لە خولەکی یەکەمەوە تا کۆتایی،دەبێت تەرکیز لەسەر کارەکانمان دابنێین، ئامادەکاری بۆ یاریەکەی سبەی بکەین، من قسە دەربارەی ناوبژیوانان و ڤار ناکەم،هەموو کەسێک رای خۆی هەیە،من سەرم سوڕماوە لە یاری پێشوو رەخنە لە ڤار گیراوە”.
لەسەر یاریزانەکانی و رۆشتنی مایۆراڵ و یۆڤیچی وتی:” با ببینین تا کۆتا رۆژ لە گواستنەوەی یاریزانان، یاریزانەکان لێرەن و لەگەڵ ئێمە راهێنان دەکەن بە باشی، ئەوە گرنگە، ئێمە سبەی هەموومان یاریمان هەیە،من 25 یاریزانم هەیەو پشت بە هەموویان دەبەستم، کێ کەمتر یاری دەکات و کێ زۆرتر، ئێمە دەمانەوێت هەموو یارییەکان ببەینەوە و یاریزانەکانیش بۆ ئەوە ئامادەن، هازاردیش بە باشی راهێنان دەکات و نزیکە لە گەڕانەوە، ئەو زۆر راهێنانی بە کۆمەڵی نەکردووە،بە رێکخراوی راهێنان دەکات”.
دواتر وتی:” ئەم پێکهاتەی کە ئێستا لە بەردەستمدایە باشترینە، بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان کراوەیە تا 5ی مانگی داهاتوو، بەڵام یاریزانەکانم باشن،گرنگترین شت ئەوەیە هاوسەنگی بپارێزین لە یاریگادا، ئێمە بە دوو هێرشبەرەوە یاریمان کردووە، لە یاری تر بە یەک هێرشبەرەوە، وە دەتوانین بە سێ هێرشبەریش یاری بکەین”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









