
لامپارد و مۆرینیۆ
SNN Sport
خۆسیە مۆرینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام، پاش بردنه‌وه له یانەی چێڵسی له چوارچێوه‌ی ركابەرییهكانی قۆناغی 16 له جامی رابیته‌ی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلیزیی ئامۆژگارییەکی لامپاردی راهێنەری چێڵسی دەکات و وتی:” گرنگترین شت له‌گه‌ڵ لامپارد راهێنه‌ری چێڵسی ئه‌وه‌یه كه هه‌ستم به‌رامبه‌ری زیاتر گرنگتره له هه‌ر وشه‌یه‌ك کە ده‌یگۆرینه‌وه بەرامبەر بە یەکتری”.
وتیشی:” ته‌نیا شت كه پێم وت بۆچونی راهێنه‌رێكی كۆن بوو بۆ راهێنه‌رێكی لاوی به‌هره‌مه‌ند ، كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی نه‌بوو كاتێک ده‌دۆڕان ، كاتێک ده‌به‌نه‌وه ، پێویستمان به‌وه نیه له سه‌ر هێڵی یاریگا پاڵه‌وان بین ، ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه له پاڵایان بین كاتێک ده‌دۆرێین دوایین یاری كاتێک دۆڕاین 3- سفر هه‌ستم به نیگه‌رانی كرد لە پێناو ئه‌و ، چونكه به راستی خه‌مبار و هێمن بوو له سه‌ر كورسیه‌كه‌ی ، سه‌باره‌ت به تۆپی پێ، هیچم نیه بۆ ئه‌وه‌ی فیری بكه‌م ، ئه‌مه ته‌نیا بۆچوونه “.
لامپاردیش دوای یاریەکە وتی:”رێزی گەورەم بۆ خۆسیە مۆرینیۆ هەیە،هەموو شتێک ئاسایی بووەوە دوای کۆتایی یاریەکە و هەرگیز هیچ شتێک ناگۆڕێت، شتەکان لەو کاتەوە دەستیپێکرد مۆرینیۆ هێندەی قسەی لەسەر ناوبژیوان دەکرد هێندە قسەی دەربارەی یاریزانەکانی نەدەکرد”.
جێی باسه مۆرینیۆ و لامپارد له میانه‌ی یارییه‌كه ده‌مه‌قاڵی له نێوانیان درووست بوو.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









