ساڵی داهاتوو وەزارەتی كشتوكاڵ 500 هەزار تەن گەنم جوتیارانی هەرێم لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دەکڕیت

گەنمی-جوتیاران
SNN- بریار محەمەد
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت گرێبەستی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی لەگەڵ سێ كۆمپانیا ئیمزاكرد، بەپێی پڕۆژەكەش لەساڵی داهاتووەوە 500 هەزار تەن گەنم جوتیارانی هەرێم لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دەكڕدرێت.
حوسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران پڕۆژەیەكی ستراتیژیە، لە قۆناغی یەكەمدا 500 هەزار تەن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە و بۆ ساڵێك بە هەموو جۆرەكانی، ساوەر، بڕوێش، گەنمە كوتاو بەرهەمەكانی تری لێ دروست دەكرێت، هەروەها هاوردەكردنی هەموو ئەو بەرهەمانەش قەدەغە دەكرێن.
وتیشی “سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارەو هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت، لەسەدا 60ی هەلی كاری پڕۆژەكەش بۆ دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان تەرخاندەكرێت”.
ئەوەشی خستە روو لە ئێستادا دەستكراوە بە ئامادەكارییەكان بۆئەوەی بتوانین لە ساڵی داهاتوو ئەو بڕە گەنمەی دیاركراوە لە جووتیاران وەربگیرێت و كۆمپانیاكانیش لە ئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی سایلۆ و ئاشەكان بۆ ئەوەی بتوانن كاتێك گەنمەكانیان وەگرتن راستەو خۆ دەست بە كاركردن بكەن.
شایەنی باسە ڕۆژی 10ی ئابی ئەمساڵ پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سێ كۆمپانیادا واژۆكرا. لەمەودوا ساڵانە 500 هەزار تەن گەنمی ناوخۆ لە جووتیار دەكڕنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









