شارێكی پیشەسازی لە نێوان پارێزگای سلێمانی و وڵاتى ئێراندا دروستدەكرێت

شارێكى پیشهسازى نموونهیی | فۆتۆ: UNIDO
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشكرایكرد: لەگەڵ كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی رێككەوتووین لەسەر كردنەوەی شارێكی پیشەسازی لهنێوان سلێمانى و ئێران، دهشڵێت: “رەزامەندی دەستەی وەبەرهێنانمان بەدەستهێناوە و چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین بۆ بڕیاری كۆتایی”.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بواری پیشەسازی و رەخساندنی هەلیكار و بوژاندنەوەی زیاتر ئابووری ناوچەكە، لەگەڵ سەركۆنسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی كۆبووینەوە و لایەنی ئێرانی داوایان لێكردین، پەلە بكرێت لە دروستكردنی شارێكی پیشەسازی لە نێوان سلێمانی و ئێران كە ماوەیەكی زۆرە وەك پرۆتۆكۆڵێك لە نێوان حكومەتی هەرێم و لایەنی ئێرانی گفتوگۆی لەسەر كراوە، بەڵام نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
وتیشى: “دەستەی وەبەرهێنان رەزامەندی لەسەر دروستكردنی ئەو شارە پیشەسازییە دەربڕیووە و ئەوەی ماوەتەوە پەیوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەیە كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات، چونكە لایەنی ئێرانی ئامادەكارییان كردووە و رەزامەندییان دەربڕیووە بە كردنەوە و دروستكردنی شاری پشەسازی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران، بۆیه گرنگە حكومەتی هەرێمیش پەلەبكات لە دەركردنی بڕیارى كاراكردنەوەی ئەو شارە پیشەسازییانە”.
سەرۆكی ژووری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “دروستكردنی شاری پیشەسازی خۆی لە دامەزراندنی چەندین كارگەی گەورە و جۆراوجۆری ناوخۆیی و بیانی دەبینێتەوە، كە كاریگەری راستەوخۆیان دەبێت لەسەر زیاتر بووژانەوەی ئابووری ناوچەكە و رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









