
وێنەی ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت و تاوانبار - فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
SNN- بڕیار محەمەد
بوونی چەك دەبێـتە هۆكاری دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیان و ئاسایشی هەرێمی كورستان و پێشێلكردنی یاسا و پاراستنی مافی هاووڵاتییانە، زۆینەی تاوانەکانیش بەتایبەت كوشتن، هۆكارەکەی بوونی چەكی بێ مۆڵەتە .
باست ئەحەمەد ناوێكی خوازراوە و نزیكەی 2 ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ ناسیاوێكی خۆی دەبێتە شەڕیان و ناسیاوەكەی بەچەكێکی بێ مۆڵەتەوە تەقەی لێدەكات و گولەیەك بەر قاچی باست دەكەوێت، دواتر دەچێتە لای پزیشكێكی خزمیان تا تیماری بكات.
بەڵام دكتۆرەكە بە باستی وتووە ئەگەر گولەكە لە قاچت بێنمە دەر، كەم ئەندام دەبیت و قاچەكەت لەدەستدەدیت و نزیكەی 2 ساڵە بەو ئازارەوە دەژی و تاوەكو ئێستاش سكاڵای تۆمار نەكردووە .
باست دەڵێت: “بۆیە سكاڵام تۆمار نەكردووە لە ماوەی رابردوو ئەو كوڕە چەندان تاوانی گەورەتری ئەنجامداوە كەچی دەستگیرنەكراوە و زیاتر لە دوو ساڵیشە سكاڵایەكی تری لەسەرە لە یەكێک لە بنكەكانی پۆلیس، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراوە، كاتێكیش ئەو شتانە دەبینم گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی پۆلیس و دادگاكان هیچ شتێك لەگەڵ ئەو كوڕە ناكەن و منیش بڕیارمداوە سكاڵای لەسەر تۆمار نەكەم” .
محەمەد گۆمەشینی، وتەبیژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەSNNی راگەیاند “ئێمە وەكو دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ جارێكی تر جەختدەكەینەوە، كەوا نابێت چەك لەدەست بنەماڵە و عەشیرەت و حیزب بێت و بە ئاشكرا مانۆڕی سەربازی بكەن، بەڵكو دەبێ چەك بگەڕێتەوە دەست دەزگا ئەمنییە فەرمییەكان و هاووڵاتی و حزب لەچەك دابماڵدرێن”.
دەشڵێت: “ئەو هەنگاوە بەبەستنی كۆنفڕاسێكی نیشتمانی دەنرێت، كە هۆكار و چارەسەریەكان بخرێنەڕوو تیایدا و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەشدار بن”.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هۆكاری دروستبوونی تاوانەكان و كار و چالاكییەكانی پۆلیس بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە SNN پەیوەندیكرد بە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









