هەولێر.. مووشەکێک نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی ئەمریکا کەوتە خوار

هەولێر | فۆتۆ؛ سایتی وەزارەتی شارەوانی
SNNـ بڕیار مەمەد
کەمێک پێش ئێستا مووشەکێک نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی لە شاری هەولێر کەوتە خوار، کە تەنها سێ کیلۆ مەتر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دوورە.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی گەزنەی شاری هەولێر کە تەنها سێ کیلۆمەتر دوورە لە فڕۆکەخانەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا بە SNNی راگەیاند “مووشەکێک نزیک فڕۆکەخانەکە پێش ئەوەی بکەوەێتە نێو فڕۆکەخانەکە تەقیوەتەوە .
پەیامنێری SNN لەهەولێر ڕایگەیاند “کە مووشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا کراوە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە سەر ئاسمانی فڕۆکەخانەکە لەلایەن سیستەمی دژە مووشەکی فڕۆکەخانەکە تەقێندراوەتەوە.
جێگای ئاماژە بۆ کردنە فڕۆکەخانەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە تەنیشت فڕۆکەخانەی مەدەنی نێودەوڵەتی هەولێرەوەیە.
شوێنی مووشەکەکە نێوان گردەچاڵ و گەزنەیە، هیچ بارەگایەکی حزبی دیموکراتی لێ نییە تەنها 10 بۆ 15 ماڵە ئاوارەی رۆژهەڵاتی لێیە.
بەپێی زانیارییەکان، مووشەکەکە لە گوندی سەلامییەی سنووری پارێزگای مەسڵەوە ئاڕاستە کراوە.
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
ئهیلول 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی








