وێنه:قۆناغی كۆتایی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق له سلێمانی ده‌ستیپێكرد

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNspor
له‌شاری سلێمانی و له‌هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كێبڕكێكانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكردوو یانه‌كانی كوردستانیش زه‌نگی مه‌ترسیدارییان بۆ یانه‌كانی عێراق لێدا.
به به‌شداری10 یانه‌ی كوڕان و 6 یانه‌ی كچان ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م رۆژی یارییه‌كانیشدا یانه‌كانی كوردستان به تایبه‌تی شاری سلێمانی له كوڕان به سه‌ركه‌وتن ده‌ستیان به یاریه‌كان كرد.
هه‌رده ره‌ئوف بارام سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” دوای ته‌واوبوونی ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م، ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراقمان له‌شاری سلێمانی ده‌ست پێكرد، راسته ماوه‌یه‌كی زۆره یاریزانان به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كانیان نه‌كردووه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانم بڵێم یاریزانان و یانه‌كان ئاستێكی به‌هێزتریان پیشانداوه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه”.
وتیشی:” دوای ته‌واوبوونی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یه‌كه‌می خوله‌كه ده‌بێته نوێنه‌ری عێراق له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب له وڵاتی لوبنان و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به‌شداری پاڵه‌وانێتی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌كات له ولاتی ئه‌رده‌ن، هه‌روه‌ها به نیازین له‌مساڵدا پاڵاوتنی یاریزانانی عێراق بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ئه‌نجام بده‌ین بۆ دروستكردنی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ساڵی 2021.
له‌یه‌كه‌م رۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی سلێمانی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، برایه‌تی و سه‌ناعه و گازی باشوور له كوڕان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و به‌سره و به‌غدا له كچان سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









