
وێنەی خانووە رووخاوەکە
SNNـ بڕیار محەمەد
ژمارەیەك چەكداری داعش لە سنووری مەخموور هێرشیانکردە سەر ماڵی پێشمەرگەیەكی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی و دوای سووتاندنی، خانووەكەیان تەقاندەوە.
غازی فیسەڵ خاوەنی خانووەکە بە SNNی ڕاگەیاند “شەهید بوون و خانوو تەقاندنەوە نامانترسێنێ، بەڵام چاوپۆشی و بێ هەڵوێستیی حکومەتی هەرێم لە داعش جێگەی گومانە، دوای چوار ساڵ بەرگری لەگەڵ ئەو پۆلە جوتیار و پێشمەرگە خۆبەخشە دوای چوار ساڵ پاڕانەوە و هانابردن لە کابینەی هەشت و نۆ،توانیم خانوویەک بۆ خۆم بکەم”.
وتیشی: “دوای چوار ساڵ تاڵی و سوێری و خۆڕاگریمان لە بناری چیای قەرەچوغ، ئەمڕۆ کاتژمێر 5 ی بەیانی چەکدارانی داعش لە بناری شاخی قەرەچوغ ئاگریان لە خانووەکەم بەردا و بۆمبێکیشیان پێدا تەقاندەوە بێجگە لەو کارەشیان، دەغڵ و دانی وەرزی دروێنەی کەس و کاریشمیان سووتاند”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کردەوە تیرۆرستییەی داعش نە دەمانترسێنێ نە ساردمان دەکاتەوە لە پارێزگاری لەو سنوورە خۆڕاگر و بەردەوامدەبین لە پاراستنی سنورەکانمان.
گوندی عەلیە ڕەش دەکەوێتە رۆژئاوای قەزای مخمور لە ساڵی 2016 لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ڕزگار كرا و نزیكەی 70 چەكداری داعش تێیدا كوژران.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









