
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەرامبەر بە ڤەلەد وەلید
SNN Sport
لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی قورسی بە دەستهێناو توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی ڤەلەد وەلید بباتەوە.
یاریەکە لە یاریگای دی ستیفانۆی تایبەت بە ریاڵ مەدرید ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم هەردوو یانە هەوڵی گۆڵکردنیان دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەم گێمە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم زیدان بەشداری بە ڤینسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی کردوو لۆکا یۆڤیچی هێنایە دەرەوەی یاریگا، ئەم یاریزانە توانی لە خولەکی 65 گۆڵی پێشکەوتن و بردنەوەی یانەکەی بکات و توانیان سێ خاڵی نوێ لە خولەکە بە دەست بهێنن.
بەم بردنەوە ریاڵ مەدرید بە کاتی بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی سێیەم لە سێ یاریدا و یارییەکی دواخراویشی هەیە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









