وادەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیەندرا

زانكۆى سلێمانى له شارى سلێمانى له باشوورى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: ئامار و داتاكان گەیشتوونەتە ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران و لە هەفتەی داهاتوو سیستمی زانكۆ لاین تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێدەكات.
ڕاهی ڕەهبەر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گفتوگۆمانكردووە، ئەوەیان پێ راگەیاندوین كە لە هەفتەی داهاتووەوە سیستمی زانكۆلاین تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەوێته كار، بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 72 هەزار قوتابی لە پۆلی12 بە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی دەرچوون”.
وتیشى: “رێنماییەكانی وەرگرتنی خوێندكاران و خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بڵاوكراونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم داتاكان تەواوبوون و دراونەتە ناوەندی وەرگرتن، تەنیا ئەوەندە ماوە كە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دەستپێكردنی كاركردن بە زانكۆلاین بدات، هەفتەی داهاتووش ئەو سیستمە كارا دەكرێت”.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN پرۆسەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەرێگەی سیستمی زانكۆلایەنەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوامی دەبێت، هاوكات ئەو خوێندكارانەشی كە بەشداری خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان دەكەن رۆژی 3ى تشرینى یهكهمى 2020 دەستدەكرێت بە تاقیكردنەوە و رۆژی 15ى تشرینى دووهمى 2020 ئەنجامەكانیان رادەگەیەندرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









