به‌هۆى مردنى مێردمنداڵێك له‌دواى نه‌شته‌رگه‌رى 3 پزیشك له كه‌لار ده‌ستگیر ده‌كرێن

محه‌مه‌د عه‌لى، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رى مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار گیان له ده‌ستده‌دات، له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه دوو پزیشك و دوو یاریده‌ده‌رى پزیشكى ده‌ستگیر ده‌كرێن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار وه‌ریگرتوون، “شه‌وى رابردوو له به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى نێو نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار له‌كاتێكدا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵ كراوه به‌ناوى محه‌مه‌د عه‌لى، دواتر هۆشى نه‌هاتووه‌ته‌وه و له‌ئه‌نجامدا گیانى له ده‌ستداوه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له‌سه‌ر سكاڵاى كه‌سوكاره‌كه‌ى پزیشكى نه‌شته‌رگه‌ریی د. نه‌به‌ز محه‌مه‌د، پزیشكى بێهۆشكار د. ئه‌حمه‌د یاسین و دوو یاریده‌ده‌رى پزیشكى ده‌ستگیركراون و ئێستا له زینداندان”.
ئاراز ئه‌حمه‌د، ناسیاوى نزیكى ئه‌و مێردمنداڵه به SNNى راگه‌یاند: “نه‌خۆشه‌كه‌مان شكاوى له ده‌ستى هه‌بووه و پێویستى به‌وه هه‌بووه نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكرێت و ده‌ستى رێكبكرێته‌وه”.
وتیشى: “شه‌وى رابردوو له كاتێكدا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه دواى ته‌واوبوونى بۆ ماوه‌ى دوو خولهك هۆشى هاتووه‌ته‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه بێهۆش بووه‌ته‌وه و هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كان هه‌وڵیان له گهڵداوه، به‌ڵام سوودى نه‌بووه و گیانى له ده‌ستداوه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









