“تا ئەوكاتەی چاكسازی لە لیستی زیندانیانی سیاسی نەكرێت مینحەیان پێنادرێتەوە”

كۆنگرهى رۆژنامهوانى زیندانیانى سیاسى بۆ گواستنەوەی دۆسییەکانیان بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسییەکانی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: لە هەرێمی كوردستان 18 هەزار كەس وەك زیندانی سیاسی ناویان تۆماركراوە و زیاد لە پێنج هەزار كەسیان مینحەی مانگانەیان وەرگرتووە، دهشڵێت: “تا چاكسازی لە لیستی زیندانیانی سیاسی نەكرێت و دوو مووچەكان جیانەكرێنەوە هیچ پارەیەكیان بۆ خەرجناكرێت”.
ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەند مانگێكە دابەشكردنی مینحەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان راگیراوە، ئەوەش پەیوەندی بە كۆتایی هاتنی ماوەی ئەو 10 ساڵەوە هەیە كە بڕیار بوو ئەو زیندانییە سیاسیانە مانگە بڕی 500 هەزار دیناری وەربگرن”.
وتیشى: “لە هەرێمی كوردستان 18 هەزار كەس وەك زیندانی سیاسی ناویان تۆماركراوە، بەڵام لەو ژمارەیە حكومەتی هەرێم رەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی مینحەی 5 هەزار و 157 زیندانیی سیاسی دەربڕیووە، بەهۆی تەواوبوونی كاتی مینحەی ئەو زیندانییانە كە بۆ ماوەی 10 ساڵە بەپێی یاسا مینحەكەیان راگیراوە، هۆكارەكەیشی بۆ دوو مووچەیی دەگەڕێتەوە لە لیستی زیندانیانی سیاسی”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی ئەوەشی خستەڕوو: “گەندەڵییەكی زۆر لە مامەڵەی زیندانییانی سیاسیدا كراوە، چونكە كەسانێك وەك زیندانی سیاسی ناویان تۆماركراوە كە لەسەر بابەتێكی دیكە زیندانی كراون، بۆیە بە بڕیاری حكومەت و بەدواداچوونەكانی ئێمە تا چاكسازی تەواو لە لیستی زیندانیانی سیاسی نەكرێت و ئەو كەسانە جیانەكرێنەوە كە دوو موچەیان هەیە و مافی خۆیانە وەك زیندانی سیاسی ناویان تۆمار بكرێت هیچ مینحەیەكیان بۆ خەرجناكرێت”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدا كە ناوبهناو زیندانیانی سیاسی دەستبە گردبوونەوە و خۆپشاندانی ناڕەزایەتی دەكەن و داوا دەكەن حكومەت مینحەكانیان بۆ خەرجبكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









