مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێک بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال بڵاودەکاتەوە

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا رایگەیاندووە: “سەرۆك مام جەلال لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە بێوچان، خەباتی ھەمەلایەنەی كرد بۆ سەڵماندن و بەدیهێنانی مافە ڕەوا نەتەوەیی و دیموكراسیەكانی گەلی كورد و پیادەكردنی بژاردەی دیموكراسی و دادپەروەری و پێكەوە ژیان لە عێراقی فرە پێكهاتەدا”.
دەقی پەیامەکە:
خوشک وبرایانی بەرێز
گەلی تێكۆشەری كوردستان
سێ ساڵ لەمەوبەر و لە پایزێكی وەك ئەمرۆدا، گەلی كوردستان و سەرجەم عیراقییەكان، پرۆسەی دیموكراسی و ئاشتی و پێكەوەژیان لەوڵاتەکەمان ڕابەرێكی هەڵكەوتوو، تێكۆشەر و پێشمەرگەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی ڕزگاریخوازی و دیموكراسیان لە دەست دا ،عیراقی دیموكرات و فیدرالیش یەكەمین سەركۆماری هەڵبژێراوی گەلپەسەندی بەرەو كاروانی جاودیدانی و نەمری بەرێكرد.
لە رێكەوتی (3/10/2017) دڵە گەورە و میهرەبانەكەی سەرۆك مام جەلال ڕابەری شۆڕشی نوێ و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە وێستگەی چارەسەری و پشوی جەنگاوەرێكی ماندوونەناس، لە لێدانکەوت و بۆ یەكجاری ماڵئاوایی لێکردین.
كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، سەرانسەر كوردستان بەهەموو بەشەكانی و گەلانی عێراق و بگرە تێكرای ئازادیخواز و دیموكراسیخواز و ئاشتیخوازانی دونیای خەمبار و نیگەران كرد.
سەرۆك مام جەلال لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە بێوچان، خەباتی ھەمەلایەنەی كرد بۆ سەڵماندن و بەدیهێنانی مافە ڕەوا نەتەوەیی و دیموكراسیەكانی گەلی كورد و پیادەكردنی بژاردەی دیموكراسی و دادپەروەری و پێكەوە ژیان لە عێراقی فرە پێكهاتەدا.
لە شۆڕش و بزوتنەوەی پێشمەرگایەتیدا ، مام جەلال نموونەی گەورە و باڵای ڕابەری شۆڕشگێر و وردبین و ورەبەرز و پتەو بوو. ئەزموونی كەڵەكەبووی مام جەلال لەم کایەدا هەر لە قۆناغی سەختی دەستپێكی شۆڕش تا داستان و نەبەردییەكان بۆ دانوستاندنی سیاسیی و دیبلۆماسی و دواجاریش بەرەنگاربوونەوەی مەرگەساتەکانی بەسەر گەلەکەمان ھات و گۆڕینی بەرەو رێی ھەڵسانەوە و ڕاپەرینی بەهاری (1991) و قۆناغەكانی کوردستانی رزگار ، ئەزموونێكە ناوازە و دەگمەن. لەھەمووشیانا خاوەن ئاکار و رەوشتی بەرزی نیشتمانیی و نەتەوەیی بوو، مام بوو.
لە خەباتی دیپلۆماتیدا، وێنەی مام جەلال لە مێژووی كوردایەتی ھاوچەرخ و هەتا خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ناوچەكەشدا دەگمەنە.پەیوەندییەكانی لە ئاستی میللەتانی رۆژھەڵات و دونیای عەرەبی و ئاسیا و رۆژئاوادا، بنەغای پتەوی ئەو دەستكەوتە دیپلۆماتیانە بوون کە رەوایی و رەسەنایەتی مەسەلەی کوردی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دووپات دەکردەوە.
گەلانی ستەمدیدەی عێراق
تێکۆشانی سیاسیی و شۆڕشگێری سەرۆک مام جەلال ھەمیشە لەسەر دینگەی پتەوی دیموکراتیزەکردنی وڵات و مسۆگەرکردنی ویستە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بیناکرابوو بۆیە سەرەنجام ھەر ئەو نەخشە رێگا دیموکراتییە فرەییە سەرکەوت کە نەخشە رێگای عێراقێکی دیموکرات و فیدڕاڵیی بوو.
لە دوا وێستگەی ژیانی سیاسییشیدا سەرۆك مام جەلال لە پێگەی پارێزەری دەستوورەوە لە پێناوی نزیك كردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و پێكهاتەكان و چەسپاندنی سازان و تەبایی لە نێوانیاندا، هەموو هەولێكی دا و هەمیشە خاڵی كۆكەرەو و ڕاگرتنی هاوسەنگی بوو، هەر بۆیە بە (سەمام ئەمان)ی عێراق ناوزەد كرا.
گەلی کوردستانی سەرتاسەر
نەخشە رێگەی وڵاتێكی دیموكرات و فیدرال كە مافە نەتەوەییەكانی كوردی لە عێراق تێدا مسۆگەر کرا ، بووە نموونەی شایان بۆ سەرتاسەری كوردستانی كە ئیلهامبەخشی بەشەكانی تری كوردستانیش بێت لە خەباتی دیموكراسی و ئاشتیخوازی و مافخوازیاندا. بەمەش ، لە پاڵ پشتیوانی لە مێژینەی لە خەباتی سەرتاسەری گەلەكەمان، رەهەندی كوردستانیی بەكرداری سەرۆك مام جەلال چاكترو بەرچاوتر درەوشایەوە.
هەڤاڵانی یەكێتی، پێشمەرگە قارەمانەكانی رێبازی ئاوەدانی مام جەلال، تێكۆشەرانی ژنان و لاوان و بیررۆشنانی رێگای ئازادی بیرورا و رێگای مافی چارەنووس ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێك زیاتر یەكێتیەكەمان، گەلەكەمان و رێبازی دیموكراسی ناوچەكەش، پێویستی بە حیكمەت و ئەزموون و دونیابینی سەرۆك مام جەلالە، دونیابینییەك كە كەلتورێكی سیاسی و میراتێكی شۆرشگێرانەی دەوڵەمەندە و هەموو لایەك دەتوانن دەرس و وانەی لێ وەر بگرن. بەڵام بۆ یەكێتییەكان ماف و ئەركێكی سەنگینی یەكێتیانە، كوردستانیانەو دیموكراتیانەیە كە پێوەی پەیوەست بن و لەسەری بڕۆن و بگرە دەوڵەمەنتریشی بكەن.
سەركردایەتی نوێی یەكێتیش لە دوای كۆنگرەی نوێبوونەوەوە وەفاداری ئەو رێباز و ڕێگا ئاوەدانەیە كە سەرۆك مام جەلال نەخشەی بۆ كێشاوە. بۆیە جێی خۆیەتی لەم یادەدا بەڵێنی یەكێتیانە دووپات بكەینەوە كە فەلسەفەی مام جەلال قبلەنمای خەباتمان بێت،
ڕێ و رێبازی مام و هەموو شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتی هەمیشە ئاوەدان و درێژەی دەبێت تا بەدیهێنانی هەموو ئاوات و ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان.
سڵاو لە رۆحی پاكی ڕابەر و سەرۆكی مێژووییمان مام جەلال
نەمری بۆ هەموو شەهیدانی یەكێتی و گەلی كوردستان
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









