بۆردومانەکانی ئەمڕۆی تورکیا لە زاخۆ زیانێکی زۆری بە جوتیاران گەیاند

SNN
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ پێنج گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردومان کرد و زیانی ماددی بەر ناوچەکان گەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، بۆردومانەکان کە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، گوندەکانی کەشان، ڕویسێ، سیلێی سەر بە ناحیەی باتیفا-ی کردووەتە ئامانج و زەرەر و زیانێکی زۆریش بەر رەز و باخی جوتیارانی ناوچەکە کەوتووە کە تا ئێستا قەبارەت زیانەکان بە دیاریکراوی نازانرێت.
جگە لە سنووری ناحیەی باتیفا، ئەمڕۆ گوندەکانی پەرەخ و شیشێ لە سنووری ناحیەی دەرکار، سەر بە پارێزگای دهۆک روویداوە، بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
تورکیا بۆردومانە بەردەوامەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، بەتایبەت سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوامە، بەهۆی بۆردومانەکانەوە تا ئێستا ژمارەیەک هاووڵاتی بوونەتە قوربانی، دەیان گوند چۆڵکراون، و زیانێکی زۆریش بەر رەز و باخی جوتیاران کەوتووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









