گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 3/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (3/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- زیدان کورسی یەدەگەکانی تاقیدەکاتەوە.
- کارڤاخال دێتە لیستی یاریزانە پێکراوەکان دوای هازارد و کرۆس و میلیتا و ماریانۆ دیاز.
- ناچۆ، مێندی، ئۆدریۆزۆلا و ڤازکوێز بژاردەن لە بەردەمی زیدان بۆ ئەوەی لە لای راستی یاریگا لە شوێنی کارڤاخال یاری بکەن.
- بە فەرمی بۆرخا مایۆراڵ پەیوەندی بە یانەی رۆما کرد بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ.

ئاس:
- تۆماری هازارد.
- بەلجیکیەکە لە 27 یاریدا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نەبووە، ئەو یاریزانە لە سەردەمی یاریکردنیدا لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ کردووە 24 یاری ئامادە نەبووە.
- قەیرانێکی تری زیدان، کارڤاخال ماوەی 2 مانگ دووردەکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا.
- بەهۆی ئەو پێکانەی لە راهێنانەکانی رۆژی هەینی تووشی بوو، کارڤاخال ماوەی دوو مانگ دووردەکەوێتەوە و ئامادەی یاری کلاسیکۆ و دوو یاری قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان نابێت.
- رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی ڤیاریاڵ و ئاتلەتیکۆ مەدرید ئێوارەی ئەمڕۆ لە خولی ئیسپانیا لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ دەبێت.
- نادال دەگاتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیی تێنسی رۆناڵد گارۆس.

سپۆرت:
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دیست دانی ئەلڤێزی نوێ بێت.
- دیست:” من سەیری چەندین ڤیدیۆی دانی ئەلڤێزم کردووەو زۆر شت لێیەوە فێربووم.
- یانەی بەرشەلۆنە پلان بۆ فرۆشتنی دیمبلی دادەنێت.
- یانەی فولهام دەیەوێت بە 18 ملیۆن یۆرۆ تۆدیبۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
- هەریەکە لە تۆدیبۆ، رافینیاو ئۆمتیتی بە شوێنی یانەیەکی نوێ دەگەڕێن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دەمەوێت هاوشێوەی دانی ئەلڤێز بم.
- دیست دەگاتە بەرشەلۆنەو دانی ئەلڤێز بە پێشینەی خۆی ناودەبات.
- ئانسۆ فاتی و میسی دوانەیەکن لێکتێگەیشتنی نوێ لە نێوانیاندا هەیە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









