ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی شاخی گۆیژه‌یان سووتاند ده‌ستگیركران

وێنەی تۆمەتبارەکان
SNN
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی (3 له‌سه‌ر 4ی 2020/9) به‌شێك له‌دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه سووتان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاڕێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی.
بەپێی هەواڵێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كان، پاش به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ڕۆژی (2020/10/3) دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی سووتاندنی دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر بكرێن.
هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ح، ع) له‌دایكبووی 1993 و (ه، ع، ا) له‌دایكبووی 1990، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیانناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (10/ژینگه) ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.

وێنەی دووتۆمەتبارەکە
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









