لە سەردانەکەی سبەینێی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان چاوەڕێی چی دەکرێت؟

0
1087

SNN

بڕیارە سبەینێ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات بۆ قسەکردن لەسەر چەند بابەتێک، لە نێویشیاندا رەوشی دارایی هەرێم و دۆخی کۆرۆنا.

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN، سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان دەبن، هەرسێكیان وتەی خۆیان دەبێت.

لە میواندارییەكەدا سەرۆکی حکومەتی پێنج تەوەر باسدەكات، كە باری دارایی حكومەت و دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و كار و چالاكییەكانی حكومەت لەم دوو ساڵەی رابردوودا، لەگەڵ بارودۆخی كۆرۆنا و دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاران بۆیان نییە پرسیار ئاڕاستەى تیمى حکومەت بکەن، چونکە ئەگەر پرسیار کرا، دەبێت وەڵام بدرێتەوە و پابەن بن بە وەڵامدانەوە، بەڵام لە چوارچێوەى ماددەی 66 لە بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، تیمى حکومەت پابەندنین بە وەڵامدانەوە. بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەتوانن پرسیار لە سەرۆکی حکومەت بکەن.

لەدواى رونکردنەوەى تیمى حکومەت، پەرلەمانتاران دەتوانن لە رێگەى خاڵى نیزامییەوە دوو خولەک قسە بکەن، بەشێوازێک روى قسەکردنیان لە دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان بێت و ئەگەر پرسیارێکیان بۆ دروستبوو، دەتوانن بە نوسراو ئاڕاستەى سەرۆکایەتى حکومەتى بکەن.

لە ئێستادا ئەگەرێک هەیە کە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان بەشێوەی داخراو بێت، ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندایە و ئەگەر داواکاری لەسەر هەبێت دەخرێتە دەنگدانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this