بەهۆی زۆری ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی هەڵەبجە دەوامی ڕاگرت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی تەشەنەكردن و زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا و هاوكات تووشبوونی بەشێكی زۆری كارمەندان و فەرمانبەرانی بەشە جیاوازەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردە، بڕیاردرا كە بۆماوەی یەك هەفتە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ڕابگیرێت.
ئاراس محەمەد، سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: وەك هەوڵێك بۆ ڕێگریكردن لە بڵاو بوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی گیانی فەرمانبەران و كارمەندانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و یەكەی سەرپەرشتیاری، بە ڕەزامەندی وەزیری پەروەردەی بڕیارماندا كە بۆماوەی هەفتەیەك دەوام ڕابگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە بەركەوتنمان لەگەڵ هاووڵاتییان و مامۆستایان هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بشێكی زۆری فەرمانبەران و كارمەندانی بەشە جیاوازەكانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە و یەكەی سەرپەرتشیاری پەروەردەیی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببین، بۆیە ڕاگرتنی دەوامیش هەوڵێكە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژیانی كارمەندەكانمان بكەین و نەهێڵین ژمارەیەكی زیاتر توش ببن.
ئەو سەرپەرشتیارەی بەِڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، كە لە ئەمڕۆوە تا 11/10/2020 دەواممان ڕاگرتووە، بۆیە داوا لە مامۆستایان و هاووڵاتییان دەكەن سەردانمان نەكەن بۆ هیچ جۆرە مامەڵەیەك تا هەفتەی داهاتوو بەڵكوو دۆخەكە كەمێك بەرەباشتر بڕوات.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









