کۆرۆنا زیانی 1.3 ترلیۆن دۆلاری بە وڵاتانی عەرەبی گەیاندووە

کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە زیانی یەک ترلیۆن و 200 ملیار دۆلار بەر وڵاتانی عەرەبی کەوتووە.
کۆمکاری عەرەبی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، زیاتر لە حەوت ملیۆن و 100 هەزار کەس لە وڵاتانی عەرەبی بێکاربن.
هاوکات داواشیکردووە، سندوقێکی تایبەت بە هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانە دروستبکرێت کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زیانی ئابوورییان بەرکەوتووە.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پەتای کۆرۆنا گەشەی ئابووری وڵاتانی عەرەبی لاوازکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەرتی نەوت و گەشتوگوزاری و گواستنەوە و پیشەسازی لەم بارودۆخەدا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا بۆ یەکەمجار لە شاری ووهانی چین بڵاوبووەوە، دواتر بۆ سەدان وڵاتی جیهان گوازرایەوە، لە نێویشیاندا وڵاتانی عەرەبی.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









