كۆرۆنا تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى چۆمانى له‌هیچ شتێك ساردنهكردووهتهوه

فوتساڵی چۆمان
سەنگەر زرار-SNN Sport
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى وه‌رزشى چۆمان یه‌كێكه له‌تیپه هه‌ره‌باش و پێشه‌نگه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان و وه‌رزى 2018-2019ى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان ركابه‌رێكى سه‌رسه‌ختى سه‌رجه‌م تیپه‌كانى خوله‌كه‌یان كرد و تا كۆتایی كۆڵیان نه‌دا و سه‌ره‌نجامیش بۆ یه‌كه‌مجار توانیان پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT) له‌لایه‌نى دارایی و كارگێڕی له‌كێشه و كهموكوڕیهكانى تیپه‌كه‌ى پێچیهوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش راهێنه‌ر و كاپتن و گۆڵكه‌ر و دوو یاریزانى تر‌ى تیپه‌كه‌ى كه خوشكن به‌چه‌ند پرسیارێك دواند و ئه‌وانیش له‌باره‌ى كاریگه‌رى ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ریان و چۆنێتى دابڕانیان له‌هۆڵ و یاریگاكان و مه‌شقكردن و به‌رده‌وام بوون و پارێزگارى كردن له‌ئاست و تواناى جه‌سته‌ییان قسه‌یان بۆ كردین:-
“چاوه‌ڕوانى یه‌كێتى تۆپى پێین كه پاش باشبوونى ئه‌م بارودۆخه چ بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات”
*سه‌ره‌تا مه‌زن موحه‌مه‌د-ى راهێنه‌رى تیپه‌كه له‌سه‌ر كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان و چۆنێتى هاوكارى كردنى یاریزانه‌كانى بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر مه‌شقكردن و چاره‌نووسى خولى نایابى فوتساڵ وتى:” خۆتان ئاگادارن له‌ڕووى نه‌بوونى یاریگاوه چه‌نده‌ها ساڵه ده‌ناڵێنین، تیپه‌كه‌ى ئێمه‌ش كه خۆم و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى لهههولێرین، یاریگاى له‌ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێردا نیه، زۆر سوپاسى مامۆستا رازاو سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى ئافره‌تانى هه‌ولێر و په‌یمانگاى وه‌رزشى ناحكومى پایته‌خت و كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى ده‌كه‌م كه هاوكارمانن به‌پێدانى یاریگا و هۆڵه‌كانیان بۆ مه‌شق و راهێنانه‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك وه‌رزشوان و تێگه‌یشتوو له‌یانه‌ى چۆمان كارده‌كه‌ین و له‌ڕووى كارگێڕییه‌وه ئاسووده‌ین و ئه‌نجامه‌كانیشمان شایه‌دى ئه‌وه‌ن، گریبهستمان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگه و ته‌نها بۆ شه‌ش مانگ شایسته‌ى دارایی وه‌رده‌گرین كه مووچه‌ى مانگانه‌یه و دواى ئه‌وه بۆنده‌كه كۆتایی دێت، به‌به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان له‌سه‌ر هێڵم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رده‌وام بن و له‌ڕووى جه‌ستیه‌وه زۆر كێشه‌یان نه‌بێت، ئه‌م به‌رده‌وامیه‌ش تا سنوورێك باشه به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه نیه یاریزانه‌كان به‌به‌رچاوى خۆت و له‌نێو یاریگادا مه‌شق و راهێنان بكه‌ن، ده‌رباره‌ى خولى نایاب بۆ وه‌رزى 2019-2020 تائێستا خوله‌كه ده‌ستى پێنه‌كردووه و 3جار بڕیارى لێدرا و دواخرایه‌وه، بۆیه نازانین چاره‌نووسى خوله‌كه چى به‌سه‌ردێت و هه‌موومان چاوه‌ڕوانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستانین كه پاش باشبوونى ئه‌م بارودۆخه چ بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات”.

“له‌گه‌ڵ دواخستنى خوله‌كه بۆ كاتێكى نادیار، مووچه‌ى یاریزانه‌كانیش راگیرا”
*ئاواز یونس/ كاپتنى تیپه‌كه‌یه و لێمان پرسى (ئایا یانه‌كه‌تان پابه‌ند بووه به‌پێدانى مووچه و بۆندهكانتان یان به‌پێچه‌وانه‌وه پێى نه‌داون) ؟، ئه‌میش وتى:” سه‌باره‌ت به‌پاره‌ى بۆند و پێدانى موچه‌وه پار ساڵ پێش ده‌ستپێكردنى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان كه بڕیاربوو مانگى كانوونى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، به‌دوو مانگ ئێمه بۆندمان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان نوێ كرده‌وه، ته‌نها مووچه‌مان وه‌رده‌گرت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و ماندووبوونى باشترین راهێنه‌ر مامۆستا مه‌زن-ى ئازیز كه هه‌مووكات خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستانى كردووه و بۆ ئێمه‌ش باوك و برا و خه‌مخۆر و یارمه‌تیده‌رمان بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دواخستنى خوله‌كه بۆ كاتێكى نادیار، مووچه‌ى یاریزانه‌كانیش راگیرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه زۆر ئاسوودەین له‌یانه‌كه‌دا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێڕى و ئه‌و ستافه گه‌نجه‌ى یانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه كۆمه‌ڵه كه‌سێكى وه‌رزشدۆست و تێگه‌یشتوون، به‌داخه‌وه له‌به‌ر بوونى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌موو شتێك وه‌ستاوه و به‌هیواى سه‌لامه‌تى بۆ هه‌مووان و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ژیان و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ نێو یاریگا و ركابه‌رى كردن بۆ بردنه‌وه‌ى نازناوى خولى كوردستان”.

“له‌ماڵه‌وه مه‌شق و راهێنانى خۆمان كردووه و دانه‌نیشتووین”
*له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (كاریگه‌ریی ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر تیپه‌كه‌تان چی بووه و ئایا بێ‌ئومێد و ساردى نه‌كردوونه‌ته‌وه) ؟، شۆخان نوره‌دین/ گۆڵكهرى تیپه‌كه وتى:” ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره كه كوردستان و سه‌رتاسه‌رى جیهانى گرتووه‌ته‌وه بێگومان كاریگه‌رى هه‌بووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بوارى وه‌رزش و تیپه‌كه‌ى ئێمه‌ش، به‌ڵام ئێمه وه‌ك یاریزانێكى تیپى یانه‌ى چۆمان له‌مه‌شق و راهێنان دانه‌بڕاوین به‌و پێیه‌ى راسته ئێستا ناتوانین به‌كۆمه‌ڵ مه‌شق و راهێنانه‌كانمان بكه‌ین، هه‌روه‌ها مه‌شقه‌كانمان له‌نێو هۆڵ و یاریگادا نیه، به‌ڵام له‌ماڵه‌وه مه‌شق و راهێنانى خۆمان كردووه و دانه‌نیشتووین، راهێنهرهكهشمان مامۆستا مه‌زن كهڕاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه، هه‌رده‌م هانده‌رمانه و هه‌رگیز واناكات له‌مه‌شق و راهێنان ساردببینه‌وه، ئینشاڵڵا به‌زووترین كات ئه‌م بارودۆخه كۆتایی دێت و ده‌ست بهمهشقهكانمان ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه بێ‌ئومێد نه‌بووین و گه‌شبینین كه ئینشاڵڵا هه‌موو شتێك له‌جاران باشتر ده‌بێته‌وه و تیپه‌كه‌شمان له‌خولى نایاب ركابه‌رێكى سه‌خت ده‌كات له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى تر بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه، چونكه خاوه‌ن یاریزانى ئاسته‌به‌رز و راهێنه‌رێكى نمونه‌یه”.

“ئێمه‌ش له‌ماڵه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى راهێنه‌ر مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ین”
* شیلان و سارا عه‌بدوڵڵا كه‌دوو خوشكی ئه‌ندامى تیپه‌كه‌ن، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (چۆن و له‌كوێ مه‌شق ده‌كه‌ن و تاچه‌ند توانیویانه پارێزگاری له‌ئاستى خۆیان بكه‌ن و چه‌ند كاتیان پێویسته تا بگه‌نه‌وه به‌ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆیان) ؟، یهیهكهوه وتیان:”ئه‌و ماوه‌یه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه نه‌مانتوانیوه له‌نێو یاریگادا مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام بۆ دانهبڕانمان رۆژانه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌مان مامۆستا مه‌زن گفتوگۆ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ئامۆژگاریمان ده‌كات و به‌رنامه‌مان بۆ ره‌وانه ده‌كات و ئێمه‌ش له‌ماڵه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى راهێنه‌ر مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ین، زۆر جاریش له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵ و لهپاركێكى بچووكى نزیك له‌ماڵه‌كه‌مان به‌شه‌وانه ده‌توانین هه‌ندێ مه‌شقه‌كانمان بكه‌ین، بێگومان ئه‌و مهشقهى له‌ماڵه‌وه ده‌یكه‌ین زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه پارێزگارى له‌تواناى جه‌سته‌یی خۆمان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك خوله‌كان ده‌ستى پێكرده‌وه، ئێمه بتوانین ورده ورده راهێنان بكه‌ین و بكه‌وینه‌وه سه‌ر رێچكه و بارى ئاسایی خۆمان و به‌ئاستێكى باش ده‌ربكه‌وین بۆ دووباره ركابه‌رى كردن”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









