گۆڕان و كۆمەڵ دوو بەڕێوەبەری گشتی نوێ لە سلێمانی دادهنێن

لۆگۆى بزووتنهوهى گۆڕان و كۆمهڵى ئیسلامى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
دوابەدوای دەستلەكاركێشانەوەی هەریەكە لە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی، ئەو دوو حزبە یەكی سێ كاندیدیان بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستانە پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە هەفتەی داهاتوو متمانەیان پێدەدرێت.
ڕزگار حەمەنوری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی سەوز، بە SNNی راگەیاند: “هەرچەندە وابڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببینەوە، لە تەوەرەیهكی كۆبوونەوەكەدا دەنگ بدەین لەسەر پڕكردنەوەی هەردوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بەدواداچوونەكانمانهوه بۆ بابەتی سووتانی سنەوبەرەكانی سلێمانی كۆبوونەوەكەمان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست”.
وتیشى: “دوای ئەوەی ماوهیەكی زۆرە بابەكر دەڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی دەستیلەكاركێشاوەتەوە ئەو پۆستەش بە گوێرەی شایستهى هەڵبژاردن پشكی بزووتنەوەی گۆڕانە، ئەو حزبە سێ كاندیدی پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ ئەوەی متمانە بە یەكێكیان بدرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، هاوكات پۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانیش كە پێشتر عومەر گوڵپی، ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد لە كۆمەڵی ئیسلامی، ئەوانیش سێ كاندیدیان ئاراستە كردوين بۆ متمانەدان بە یەكێكیان”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگا ئەوەشی خستەڕوو: “وەرگرتنی ئەو پۆستانە لە لایەن كاندیدانی ئەو دوو حزبەوە بە گوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردنەكانی رابردووە كە لە دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی سلێمانی ئەو دوو پۆستە بەر كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان كەوتووە”.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN كه له بهرپرسانى گۆڕان و كۆمهڵ وهریگرتوون، “بزووتنەوەی گۆڕان سەرەڕای ئەوەی سێ كاندیدی پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە، بەڵام خوازیارە كە موحسین ئەدیب، پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی وەربگرێت، كۆمەڵی ئیسلامیش گرفتی نییە ئەو سێ كاندیدەی ناردوویەتی هەركامێكیان ئەو پۆستە وەربگرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









