زانکۆیەکی تایبەت لە هەولێر لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی دانی پێدانانرێت

SNN
خوێندکارانی زانکۆی ستراتفۆرد-ی تایبەت، لە شاری هەولێر، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا دژی ئەوەی زانکۆکەیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیپێدانەنراوە، داواشیان کرد بۆ زانکۆیەکی دیکە بگوازرێنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، زانکۆی ستراتفۆرد لە هەولێر، لەلایەن لقی سەرەکی زانکۆی ستراتفۆرد لە ئەمریکاوە مۆڵەتی کردنەوەی پێنەدراوە وەک زانکۆیەک، بەڵکو وەکو پەیمانگای فێربوونی زمانی ئینگلیزی مۆڵەتی وەرگرتووە.
هاوکات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانیشەوە رێگە پێدراو نەبووە بەوەی خوێندکار وەربگرێت.
یەکێک لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیەی هەولێر، باسی لەوەکرد: “وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادە نییە کێشەکانمان چارەسەربکات”.
زانکۆی ستراتفۆردی تایبەت لە هەولێر لە ساڵی 2018ەوە خوێندکاری وەرگرتووە و نزیکەی 250 خوێندکاری هەیە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









