فازڵ نه‌بی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم چاكسازیى تووند بكات ده‌توانێت خۆى مووچه بدات

فازڵ نه‌بی، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم چاكسازیی تووند بكات خۆى ده‌توانێت مووچه بدات، راشیده‌گه‌یه‌نێت: “به‌بۆچوونی من هه‌فته‌ی داهاتوو كێشه‌ی مووچه به‌گشتی له عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
فازڵ نه‌بی، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا (VOA) ده‌ڵێت: “پێویست به‌وه ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی كرداری بكات، نه‌ك چاكسازی ته‌نیا وه‌كو یاسا ده‌ربچێت له په‌رله‌مان، چاكسازی دوو به‌شه چاكسازی له خه‌رجییه‌كان و چاكسازی له داهات، چاكسازی خه‌رجییه‌كان، یاسای بۆ ده‌رچووه له په‌رله‌مانی كوردستان، له 1ى ته‌مووزه‌وه ده‌ستیپێكردووه به جێبه‌جێكردن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌و شێوه “مهلموسه” جێبه‌جێنه‌كراوه كه ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بێت”.
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بێت بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراقی پاره بنێرێت، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به دوو مانگ یه‌كجار مووچه بدات، واته 50% مووچه مانگانه، به‌ڵام پێویست به‌وه ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی تر ده‌ربكه‌ن له په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی له‌بواری داهات بێت له بواری خه‌رجییه‌كان بووه، به‌ڵام له‌بواری داهاته‌كان نییه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و دوو چاكسازییه زۆر به رێكوپێكی جێبه‌جێبكرێت له كوردستان ئه‌و كاته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت مانگانه به لێبڕینێكی كه‌م مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بدات”.
فازڵ نه‌بى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌یاتییه ، مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندیداره به‌داهاتووی میلله‌تێك، ناكرێت ئێمه مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت به‌هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی تره‌وه ببه‌ستینه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌وڵه‌تی راگه‌یاند ئه‌و كاته دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تمان ده‌بێت به‌ته‌واوی نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه كه دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تیمان هه‌بوو، ده‌توانیین چاكسازی له‌زۆر شته‌وه بكه‌ین ده‌توانین به‌دوای هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی داهاتی تردا بگه‌ڕێین و وڵاته‌كه‌ی خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیراده‌ی سیاسی له كوردستان یه‌ك نییه، ئیراده‌ی سیاسی بۆ چاكسازی نییه به‌بۆچوونی من ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت قسه‌یه و چاكسازیه‌كی كه‌مه له‌و یاسایه‌ی كه هه‌یه، به‌بۆچوونی من ئه‌وان ناتوانن 50% چاكسازییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن له‌به‌رنه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتوو له كوردستان دیسان جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه چاكسازی راسته‌قینه له داهاتوو خه‌رجییه‌كان بكه‌ن نه‌ك چاكسازی قسه به‌ڵێ ده‌توانیین وڵاته‌كه‌ی خۆمان وه‌كو گوڵ به‌ڕێوه‌به‌رین”.
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق پێى وایه ئه‌وه‌ى به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كانى گۆڕان ده‌یكه‌ن، جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه‌وه و ده‌شڵێت : “من له هه‌ندێك به‌پرسی گۆڕان سه‌رم سوڕده‌مێنێت ناكرێت ئه‌و قسانه بكه‌ن و خۆشیان به‌شداربن له حكومه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی له‌ده‌ست خۆیان بێت، ئه‌و قسه‌یه كه‌سێك ده‌یكات كه له ئۆپۆزیسیۆن بێت و له‌ناو حكومه‌ت نه‌بێت، ئاگاداری بارودۆخی حكومه‌ت نه‌بێت، به بۆچوونی من پێویست ناكات ئه‌و جۆره قسانه بكه‌ن یان له حكومه‌ت بكشێنه‌وه ئینجا به‌كه‌یفی خۆیان چی ده‌ڵێن بیڵێن، ئینجا وه‌زیری دارایی گۆڕانه و بابێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن به‌جوانی ئه‌و بابه‌ته بۆ خه‌ڵك شیبكاته‌وه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








