هۆكارى زۆربوونى رێژهى مردن به كۆرۆنا له سلێمانى چییه؟

نهخۆشخانهى (شههید تاهیر عهلى والى بهگ) تایبهت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایدەكات: تا ئێستا نزیكەی 900 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون هاوكات نهێنی زۆربوونی حاڵەتەكانی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بەشێوەیەكی گشتی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا پەیوەندی بەو شەپۆلە دووبارانەی كۆرۆناوە هەیە كە زۆربەی وڵاتانی دەوروبەرمانی گرتووەتەوە، بەڵام بەداخەوە رێژەكە لە شاری سلێمانی بە بەراورد بە شارەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان زیاترە، ئەوەش چەند هۆكارێكى ههیه، بەجۆرێك لە ئێستادا بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە دەوامی فەرمانگەكان و نەخۆشخانەكان وەك پێویست نییە و زۆربەی زۆری ئەو كەسانەی ئێمە دەوامیان پێدەكەین خۆبەخشەكانن، ئەمەش كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر زۆر بوونی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا”.
وتیشى: “هەموو پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ماندوون، لەگەڵ ئەوەشدا هاتنی وەرزی پایز كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر زۆربوونی پەتای كۆرۆنا، هاوكات پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بەڕێنماییەكان و بەشداریكردنیان لە بۆنە و ئاهەنگ و پرسە و شوێنە قەرەباڵغەكان هۆكارێكی دیكەی پشت زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون و مردنە بە كۆرۆنا لەم سنوورەی ئێمەدا”.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “تائێستا نزیكەی 900 پزیشك و كارمەندی تەندروستیمان تووشی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە ئەم ڤایرۆسە جیاوازی ناكات لە نێوان ژنان و پیاوان و پزیشك و كەسێكی ئاسایی، بەڵام رێژەی تووشبوونی پیاوان لە ژنان زیاترە، لەڕووی زانستیشەوە ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە ئەگەر كەسێك یەك جار تووشبێت بە كۆرۆنا جارێكی دیكە تووشنابێتەوە، چونكە دەیان حاڵەتمان هەیە كە دووجار تووشی هەمان ڤایرۆس بوون لەوانەشە گیانیان لەدەستدابێت، بۆیە نابێت ئەوانەی یەكجار تووشبوون پشت ئەستووربن بەوەی كە جارێكی دیكە تووش نابنەوە، بۆیە تاكپارێزی باشترین چارەسەرە لەم دۆخەدا”.
تهنیا له ماوهى 24 كاتژمێرى رابردوودا 12 كهس له شارى سلێمانى به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه، له سهرهتاى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسهكهشهوه تاوهكو ئێستا 953 تووشبووى ڤایرۆسهكه لهو پارێزگایه گیانیان لهدهستداوه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









