مامۆستایان: بە گیرفانی بەتاڵەوە چۆن یادی رۆژی مامۆستایانی كوردستان بكەینەوە

SNN- بریار محەمەد
لە رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستایانی كوردستان، مامۆستایان دەڵێن: ناتوانن بە گیرفانی بەتاڵەوە خۆشی دەرببڕین.
گزنگ سەلام، مامۆستایە لە یەكێك لە خوێندنگاكانی شاری هەولێر، بە SNN دەڵێت: “من ماوەی 8 ساڵە بە شێوەی گرێبەست دەوام دەكەم و دانامەزرێم، سەرباری هەموو ئەمانەش، ئێستا ئەمرۆ هاتوون پیرۆزبایمان لێدەكەن ئاخەر پیرۆزبایی بەئێمە چی كاتێک گیرفانمان بە تاڵبێت و سیستەمی پەوەردەش بەو شێوەی ئێستا وێران بێت، پێم ناڵێن رۆژی مامۆستایان چ واتایەكەی هەیە؟”
ئارام سەعدی، مامۆستایەكەی ترە لە سنووری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، دەڵێت: “بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان هیچ شكۆ و هەیبەتێک بۆ مامۆستایان نەماوە، مامۆستا لە نێو بینای خوێندنگا تێر شەق دەكرێـت و كەسیش لەسەری بەدەنگ نایەت”.
ئەو مامۆستایە رەخنەی لە یەکێتی مامۆستایانیش گرت، کە بە وتەی ئەو نوێنەرایەتی مامۆستایان ناکات و وەکو پێویست خزمەتی بە مامۆستایان و پەروەردە نەگەیاندووە.
لای خۆشیەوە عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “وێرای پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانیمان بۆ تەواوی مامۆستایان، داوا دەكەین لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن كێشەی دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران چارەسەر بكرێت، هەروەها لەكاتی كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن كار بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت”.
راشیگەیاند: هەروەها داوا دەكەین مووچە پاشەكەوتكراوەكانی مامۆستایان بگەڕێندرێتەوە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستبكرێت و پارێزبەندی و باشتركردنی گوزەرانی مامۆستایان لە پێشینەی كارەكانی حكومەتی هەرێم بێت، هەروەها ئەو یاسایەی کە دوو ساڵە لەبارەی پارێزبەندی بۆ مامۆستایان لە پەرلەمانە کاری لەسەر بکرێت .
ئەمرۆ ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی (EI)، كە لە رۆژی 5-10-1994 دامەزراوە و یەكەم رێكخراوی نێودەوڵەتیی مامۆستایانە، هەروەها رۆژی 6-10، كە ساڵیادی رۆژی مامۆستایانی كوردستانە، لەم رۆژەشدا مامۆستایان بە نیگەراینەوە باسی ئەو رۆژە دەكەن .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









