فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌رچوو

وێنە: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به تۆمه‌تى ساخته‌كردنى وه‌سڵى 37 ئه‌لیف و ئاودیوكردنى فافۆن بۆ وڵاتى ئێران، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 10 كه‌س ده‌رچووه كه له‌ناویاندا محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له فراكسیۆنى گۆڕان هه‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له پۆلیسى كه‌لار وه‌ریگرتوون، “له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى 289 له یاساى سزادان فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 10 كه‌س ده‌ركراوه كه زۆربه‌یان فه‌رمانبه‌رى مه‌رزى په‌روێزخانن، له ناویشیاندا محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانی هه‌یه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “تاوه‌كو ئێستا پێنج كه‌س له‌وانه ده‌ستگیركراون و پێنج كه‌سى تریان ماون، ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش ده‌ستگیرنه‌كراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش بۆ ده‌ستگیركردنى ئاگاداركراونه‌ته‌وه”.
دۆسیه‌ى ده‌ستگیركردنى ئه‌و 10 كه‌سه له لایه‌ن دادوه‌رى قۆره‌تووه‌وه ده‌ركراوه كه ناحیه‌یه‌كى نزیك له مه‌رزى په‌روێزخانه.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه وه‌ریگرتووه، “ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه‌ى قاچاخ فافۆنیان له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه ئاودیوى وڵاتى ئێران كردووه، وه‌سڵى 37 ئهلیفیان ساخته كردووه، ئه‌و پاره‌یه‌ى له خاوه‌ن باره فافۆنهكانیان وه‌رگرتووه بۆ خۆیان بردوویانه، تا ئێستا نزیكه‌ى 10 ملیۆن دۆلاریان به‌و شێوه‌یه بردووه”.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









