گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (7/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- گرێبەستی گواستنەوەی زستانە.
- یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ دیپای و ئیریک گارسیا بکات لە کاتی کردنەوەی بازاڕی زستانە.
- یانەکە وایدەبینێت دەتوانێت بە تێچووی کەمترەوە گرێبەست لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە بکات بەراورد بەوەی کە یانەکانیان لە گواستنەوەی هاوینە داوایان دەکرد.
- لە یارییەکی دۆستانەدا ئەمڕۆ پۆرتوگال رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە و رۆناڵدۆ دژی فاتی یاری دەکات.

مارکا:
- لۆکا مۆدریچ ئامادەیە مووچەکەی کەمبکرێتەوە لە پێناو مانەوەو وازهێنانی یاریکردن لە یانەی ریاڵ مەدرید.
- لۆکا گرێبەستەکەی لە 2021 کۆتایی دێت، بەڵام ئەو دەیەوێت بەردەوامبێت بە هەموو هێزیەوەو سەردەمی یاریکردنی لە یانە سپیپۆشەکە بە کۆتا بهێنێت.
- مۆدریچ:”ریاڵ مەدرید ماڵی منە، بەڵام قسەم لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز نەکردووە”.

ئاس:
- زیاتر لە تەنیا یارییەکی دۆستانە.
- کریستیانۆ رۆناڵدۆو جواو فلیکس رووبەڕووی ئانسۆ فاتی و سێرجیۆ رامۆس دەبنەوە.
- ئیسپانیا لە مەدرید رووبەڕووی پۆرتوگالی پاڵەوانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەبێتەوە.
- براهیم دیاز:”پەشیمان نیم لە جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئیریک گارسیا لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا.
- هەروەها ممفیس دیپایش لە ئەگەری رۆشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکەی ئەوا بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانە گرێبەستی لەگەڵ دەکات.
- ئیسپانیاو پۆرتوگال و رۆناڵدۆ و فاتی لە یارییەکی نەوەی نوێدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، کە تێیدا چەند یاریزانێکی لاو دەردەکەوێت.
- نادال دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی رۆناڵد گارۆس و رووبەڕووی شوارتزمان دەبێتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









