“گۆڕینەوەی داهاتی دۆلار بۆ دینار بەشێوەی كێبڕكێ داهاتی نەوت ناگرێتەوە”

گۆڕینهوهى دۆلار به دینار | فۆتۆ: The IQD Team
SNN – بڕیار محهمهد
لەدوای گواستنەوەی داهاتی نەوتی هەرێم لە بانكی حكومیەوە بۆ بانكی ئەهلی و بە دیاریكراویش بانكی كوردستان كە بە نزیك لە بەرپرسێكی باڵای هەرێم دادەنرێت، ئەو بانكە قۆرخی گۆڕینەوەی دۆلاری نەوتی هەرێمی كردبوو، نرخی دۆلار لە بازاڕ بەهەر چەندێك بوایە، ئەوە بانكەكە 117 هەزار دینارى بهرامبهر 100 دۆلار بۆ حكومەتی هەرێمى دەگۆڕییەوە، بەوەش داهاتی بانكەكە تەنیا لە ئاڵوگۆڕی دراودا مانگانە نزیكەی 23 ملیۆن دۆلار بوو.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لهوبارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “گۆڕینەوەی داهاتی دۆلار بۆ دینار بەشێوەی كێبڕكێ داهاتی نەوت ناگرێتەوە و قازانجی گەورەی بانكێكی ئەهلی بەردەوامە، ماوەی چەندین ساڵە گۆڕینەوەی پارەی نەوت لە دۆلار بۆ دینار دەدرێت بە یەك بانك”.
وتیشی: “قۆرخكاری لە گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەردەوام دەبێت، حكومەتیش سوودێكی ئەو تۆ ناكات بەو پێیەی زۆرینەی دۆلاری حكومەتی هەرێم لە نەوتەوە دەستدەخرێت، تائێستاش وەزارەتی دارایی و ئابووری بێدەنگە و ئەوەی ئاشكرا نەكردووە كە ئایە ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار داهاتی نەوت دەگرێتەوە یان نا؟ ئەگەر نایگرێتەوە هۆكارەكەی چیيە؟ بەرنامەی وەزارەت چییە؟ بۆ داهاتوو بۆ ئەوەی داهاتی نەوتیش لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە لە دۆلارەوە بگۆڕدرێتەوە بە دینار”.
چەند مانگێكی كەم دوای پێكهێنانی كابینەی حكومەت داهاتی نەوتی كوردستان لە بانكی كوردستانەوە گوازرایەوە بۆ ئاڕتی بانك، لەسەرەتادا بەهەمان شێوە ئەم بانكە 100 دۆلاری بە 117 هەزار دینار بۆ حكومەتی هەرێم دەگۆڕیيەوە، عەلی حەمە ساڵح لهو بارهیهوه ئاشكرایدهكات: “پێشتر مانگانە حكومەت 300 ملیۆن دۆلاری دەگۆڕییەوە، هەندێك مانگ قازانجی ئەم بانكانە لە رابردوودا 27 ملیار دینار بووە بەوپێیەی 100 دۆلاریان بە 117 هەزار دینار وەردەگرت و بە 127 هەزار دینار دەیانفرۆشت، لەم دواییەدا قازنجی مانگانەی ئەو بانكانە دابەزی بۆ 9 ملیار دینار هەر 100 دۆلارێكیان بە 120 هەزار وەردەگرت و بە 123 هەزار دەیانفرۆشت”.
ههر لهوبارهیهوه سەعید محەمەد، شارەزای ئابووری به SNNى راگهیاند: “پێدانی گۆڕینەوەی دۆلاری نەوت بە تەنیا یەك بانك جگە لەوەی زیان بە داهاتی گشتی دەگەیەنێت و حكومەتی هەرێم بەهۆیەوە مانگانە نزیكەی 10 ملیار دیناری لەدەستدەچێت، سەرباری ئەوەش جوڵەی دراو لە هەرێم سنووردار دەكات و رێگریش دەكات لەوەی بانكەكانی تر و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بە ئاسانی دەستیان بگات بە دۆلار كە بەدراوی قورس دادەنرێت لە جیهاندا، بە نەهێشتنی ئەم قۆرخكاریيە جوڵەی دراو لە هەرێم خێراتر دەبێت و كۆمپانیا و بانكەكانی تریش سوودمەند دەبن”.
بهپێى زانیارییهكانى SNN كه له سهرچاوهیهكى ئاگادار وهریگرتوون، “تەنیا لە گۆڕینەوەی دراو ئارتی بانك مانگانە 9 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە، ئهمه جگه لهوهى بانكەكە لەبەرامبەر هەڵگرتنی پارەی نەوتی هەرێم مانگانە نزیكەی 8 ملیۆن دۆلاری تری وەرگرتووە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








