بۆ لێكۆڵینەوە لەهۆكاری زۆربوونی كۆرۆنا لە سلێمانی، پزیشكانی پسپۆڕ كۆدەكرێنەوە

کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی زۆربوونی تووشبوون بە كۆرۆنا و گیان لە دەستدان بەو هۆیەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی پزیشكانی پسپۆڕ كۆدەكەینەوە و پاش ڕاوێژكردن لەگەڵیان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنین.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بە SNNی رایگەیاند: ڕۆژانە بە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕێژەی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوو لە زیاد بوون دەكات، ئەمە وایكردووە كە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەرنامەو پلانمان هەیە كە لەگەڵ پزیشكانی پسپۆڕ كۆببینەوە بۆ زانینی هۆكارەكانی ئەو حاڵەتە، هاوكات لیژنەیەكی تایبەتیشمان پێكهێناوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەشێوەیەكی باشتر رووبەڕووی حاڵەتەكان ببینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێمان وایە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەگەڵ ئەوەی لایەنی باشەی هەیە بەڵام لە هەمان كاتیدا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، بۆیە لە هەموو حاڵەتەكاندا تاك پارێزی هاووڵاتییان باشترین هۆكارن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام بەداخەوە ئەوەی دەیبینین هیچ پابەندییەك نابینین لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بەتایبەت لەكاتی ڕۆشتنیان بۆ شوێنە قەرەباڵغەكان دەمامك بەكار ناهێنن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا پڕبوون و بەشێكی زۆریشیان باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر ئۆكسجیندان، بۆیە وەك هەموو كات تكا لە هاووڵاتییان دەكەین پابەندی تاك پارێزی بن تەندروستی خۆیان و خزم و كەسوكاریان بەلاوە گرنگ بێت.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









