سیستمی بانکیی لە هەرێمی کوردستان هێندە لاوازە هاووڵاتی متمانەی پێی نییە

پارەی بیانی و عێراقی
SNN – بریار محەمەد
لە هەرێمی كوردستان بانكەكان ئەو رۆڵە نابینن كە پێویستە بیگێڕن و ئاستی متمانەشیان لای خەڵك ئەوەندە نزمە كە بە كەلێن و قوژبنی ماڵەكانیانی ناگۆڕنەوە، ئەگەر كەرتی بانك، هاوشێوەی وڵاتانی تر بووایە، تەنگژەی دارایی هەرێم ئەوەندە گەورە نەدەبوو.
زێدان عەزیز هاووڵاتییەكی شاری هەولێرە و بە SNNی وت: “لە راستیدا ئێستا هیچ متمانەیەكم بە بانكەكانی هەرێمی كوردستان نەماوە، جارێكیان “پێنج هەزار دۆلارم لە بانك دانا، بەڵام لەبەر مایەپووچبوونی بانكەكە و راكردنی خاوەنەكەی، پارەكەم فەوتا و ئێستاش كەس نییە قەرەبووم بكاتەوە”.
لای خۆشیەوە شیرین سەیفەدین شارەزایی بواری ئابووری رایگەیاند: بانك رۆڵێكی گرنگی هەیە لە سیستمی ئابووری وڵاتان و رۆژ بە رۆژیش رۆڵی بانكەكان لە وڵاتانی جیهان زیاتر لە جاران بەرجەستە دەبن و بوونەتە دەماری جووڵە پێكردنی ئابووری و بازاڕی وڵاتان، سەرەڕای هەموو ئەو گرنگییانەی كە بانك هەیەتی، سیستمی بانك لە هەرێمی كوردستاندا پێشكەوتنێكی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە، بانكەكانی هەرێمی كوردستان بوونەتە دەزگایەك بۆ دابەشكردنی مووچە و نەیانتوانیوە لە كایە ئابوورییەكاندا رۆڵێكی بەرچاو بگێڕن.
بەپێی ئامارێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەولێر خاوەنی زۆر ترین بانكی ئەهلی و حكومیشە.
ەم پارێزگایە 43 بانكی حكومی و 48 بانکی ئەهلی هەن، لە پارێزگای سلێمانی بە 42 بانكی ئەهلی و 23 بانكی حكومی لە پلەی دووەم دێت، لەپارێزگای دهۆك 30 بانكی حكومی و 14بانكی تایبەت هەن و لە پارێزگای هەڵەبجەش تەنیا 2 بانكی حكومی هەن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









