عێراق مەترسیدارترین دوو چەکداری داعشی رادەستی ئەمریکا کرد

چەکدارە داعشەکان
SNN
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا بەشێوەیەکی رەسمی تۆمەتی ئاراستەی دوو مەترسیدارترین چەکداری داعش کرد و ئەمڕۆ لە عێراقەوە گواستنیەوە بۆ وڵاتەکەی.
ئەو دوو چەکدارە بە تیمی بیتڵز بەناوبانگن و ناویان ئەلیکساندەر ئامون و شافیعی شێخ-ە ئەو نازناوەشیان بۆیە لێنراوە، چونکە خەڵکی خۆرئاوای شاری لەندەنن.
ئەو دوو ئەندامەی پێشووی داعش تۆمەتبارن بە بارمتەگرتنی دەیان هاووڵاتی بیانی ئەمریکی و بەریتانی بەشێوەیەکی دڕندانە لەنێوان ساڵانی 2012 – 2015.
(شافعی شێخ) لەگەڵ هاوڕێیەکی بەریتانی دیکەیدا بە (بیتەلز داعش) ناسرابوون، چونکە هاوڕێیەتیی جۆن ئینگلیزی-یان کردووە کاتی خۆی لە سوریا، ئەو سەربڕەی سەری ژمارەیەک بەبارمتە گیراوی لە لاشەیان جیاکردەوە.
مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2018 هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەم دوو چەکدارەی داعشیان دەستگیر کرد و رادەستی سوپای عێراقیان کردنەوە و لەو کاتەوە واشنتن داوا دەکات لە ناو خاکی خۆی دادگاییان بکات، بەڵام بەریتانیا کە شوێنی رەگەزنامەیانە رازی نەدەبوو.
ئەمریکییەکان سەرەتای ئەم مانگە وتیان گەر بەڵگە سەلمێنەرەکان تا 15ی ئەم مانگە نەگاتە دەستیان، ئەوا دەیان گوازنەوە بۆ ئەمریکا و لەوێ سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









