وێنه:به‌ردی بناغه‌ی یاریگای نێوده‌وڵه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز دانرا

دانانی بەردی بناغەی یاریگاکە لە لایەن لاهور شێخ جەنگییەوە
SNNsport
بۆ یهكهمجارو دوای ساڵی 1956 به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌مین یاریگای نێوده‌وڵه‌تی كه به‌شێوازی ستانداری جیهانی دروست ده‌كرێت، له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆز و میوانێكی زۆره‌وه دانرا.
به‌ئاماده‌بوونی لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆز و لیوا چه‌تۆ بریكاری وه‌زیری ناوخۆ و محه‌مه‌د سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانان و كوردستان سێوكانی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق و میوانێكی زۆر به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌مین یاریگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر شێوازی ستانداری یاریگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جیهان دانرا.
رووبه‌ڕووی زه‌وی یاریگاكه( 35611)م له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وی، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه پێكهاتووه له پاركی وەستانی ئۆتۆمبێل و سه‌وزایی له‌سه‌ر رووبه‌ری(14445)م، ناوچه‌ی یاریگا (105×68)م، شوێنی دانیشتنی هانده‌ران له(14) ریز دانیشتن پێكهاتووه كه جێگه‌ی (12)هه‌زار هانده‌ر له خۆده‌گرێت.
یاریگاكه زیاتر له(100) جێگه‌ی خزمه‌ت گوزاری بۆ هانده‌ران له خۆده‌گرێت كه (12) ده‌رگای هاتن و چوون و (2)ده‌رگای فریا گوزاری له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها یاریگاكه به‌شی كارگێڕی و یاریزانان و ناوبژیوانان و هۆڵی كۆنفرانس و ژووری (ڤار و میدیا) له خۆده‌گرێت، جگه له به‌شی سه‌رۆك و كارگێڕی یانه و شوێنی (vip)، ژووری (vip) بۆ (100) هانده‌ر، سه‌ره‌ڕای بوونی گه‌له‌ری تایبه‌ت و شوێنی پشوودان و مۆزه‌خانه و هۆڵی له‌شجوانی و فتنس و چه‌ند بهشێكیتر.
پرۆژه‌كه به‌ماوه‌ی(12) مانگ له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای سه‌رگه‌ڵوو و كۆمپانیای كونسوڵ به‌گوژمه‌ی (12.000.000) ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆزه‌وه دابینكراوه جێبه‌جێده‌كرێت.
جێگر عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز وتی:” ئامانجمان له‌دروستكردنی ئه‌م یاریگا نێوده‌وڵه‌تییه كه به‌شێوازی ستانداری جیهانییه بۆ ئه‌وه‌یە كه خزمه‌ت به‌وه‌رزشی ئه‌م شاره و وه‌رزشكاران و گه‌نجان لاوانمان بگه‌یه‌نین بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها وه‌ك یانه‌كه‌مان پرۆژه‌ی زۆر بۆ به‌ره‌و پێشبردنی یانه‌كه‌مان و وه‌رزشی ئه‌م شاره هه‌یه كه یه‌كه‌م هه‌نگاومان دروستكردنی ئه‌م یاریگایه بوو”.
راشیگه‌یاند:” وه‌ك هه‌نگاوی دووه‌م و ئه‌و پلانه‌ی یانه‌كه‌مان ئه‌مساڵ به‌شداری خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌كه‌ین و به‌ئامانجی سه‌ركه‌وتنمان بۆ خولی نایابی عێراق، چونكه ساڵی رابردووش به‌هه‌مان پلانه‌وه به‌شداری خوله‌كه‌مان كرد، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو پلانه‌كانمان جێ به‌جێبكه‌ین”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









