“چه‌ند به‌رپرسێكى باڵا له دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه ده‌گلێن”

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر تۆمه‌تى ساخته‌كردنى وه‌سڵى مه‌رزى په‌روێزخان و ئاودیوكردنى بارى فافۆن بۆ وڵاتى ئێران فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 10 كه‌س ده‌رچوو، ئه‌و دۆسیه‌یه گه‌وره‌تر ده‌بێت، ژماره‌ى تۆمه‌تباره‌كانى به‌رزده‌بێته‌وه بۆ نزیكه‌ى 30 كه‌س كه به‌شێكیان به‌رپرسى باڵان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌رزى په‌روێزخان كه له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و دۆسیه‌یه نزیكه‌ى سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر كارى له‌سه‌ر كرا‌و و جوڵێندرا، ئه‌ویش كاتێك لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانى مه‌رزه‌كه‌ى كرد، له ئه‌نجامى هه‌ڵدانه‌وه‌ى وه‌سڵى گومركى هه‌ندێك سه‌ره‌داو ده‌ستكه‌وتن، دواتر كه دۆسیه‌كه گه‌وره‌تر كرا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى مه‌رزه‌كه تێوه‌گلان”.
وتیشى: “به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه نزیكه‌ى 30 كه‌س له فه‌رمانبه‌ر، بازرگان و موخه‌ڵس و شۆفێر تێوه‌گلاون له‌و دۆسیه‌یه‌دا، ساخته‌كردنه‌كه‌ش به دوو جۆره، یه‌كێكیان وه‌سڵى گومركی گه‌رمیانیان ساخته‌كردووه و بارى فافۆنیان به‌و وه‌سڵه ساخته‌یه له‌ڕێگه‌ى مه‌رزى باشماخه‌وه ئاودیوى ئێران كردووه، جۆرى دووه‌م له كۆپى یه‌كه‌مى وه‌سڵى 37 ئه‌لیفه كه ژماره‌یه‌كى زۆریان نووسیووه و له كۆپییه‌كانى دیكه كه بۆ گه‌نجینه و حكومه‌ته بڕه پاره‌یه‌كى كه‌متریان نووسیووه”.
دۆسیه‌یه له لایه‌ن دادگاى قۆره‌توو كه نزیكه له مه‌رزى په‌روێزخان جوڵێندراوه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 10 تۆمه‌تبار ده‌رچووه، پێنج كه‌سیان تا ئێستا ده‌ستگیركراون، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه له‌سه‌ر لیستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، بڕیاربوو رۆژى پێنجشه‌ممه بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ردانى دادگاى نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، “به‌پێى مادده‌ى 30 له یاسایى ژماره‌ى 3ى ساڵى 2009 ى پارێزگاكان ده‌بێت دادگا ئه‌نجوومه‌ن ئاگاداربكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ئه‌ندامه‌كه‌ى ئاماده‌بكات بۆ به‌رده‌م دادگا، نابێت ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن راوه‌دوو و ده‌ستگیر بكرێت، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا تاوانى بینراو ئه‌نجامبدات”
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داواى كردووه دادگاى تاوانه‌كانى گه‌رمیان دۆسیه‌ى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان، محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌ن بكات بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن ئه‌و كات بینێرنه به‌رده‌م دادگا نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ى پۆلیس چووه‌ته سه‌رماڵه‌كه‌یان.
به‌پێى نوێترین زانیارییه‌كان كه SNN له نێو به‌رپرسانى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان ده‌ستیكه‌وتوون، “ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى به‌وشێوازه ساخته‌یه براوه زیاتره له 22 ملیۆن دۆلار، له ئێستاشدا به‌دواداچوون به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه ئه‌وه‌یه كه كه‌سانى به‌رپرس له ئاستى باڵادا تێوه‌یگلاون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا دۆسیه‌كه له‌ئاستى خواره‌وه كارى له‌سه‌ر كراوه، فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌رنه‌چووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








